ژمارە و ڕادەی ئەو لێدانانەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە زنجیرە ئۆپێراسیۆنەکانی ئیسڕائیل خواردوویەتی و دەیخوات زیاتر دەبنەوە و هەر ئەمە دڵساردی و خەمۆکیی لایەنگرانی کۆماری ئیسلامیی لێکەوتۆتەوە.
تەقینەوەکان و گرفتەکان و ئیفشاگەرییەکان لە پاڵ لەناوبردنی جەستیی فەرماندەکانی سپای پاسدرانی شۆڕشی ئیسلامی لە ناوخۆ ئێران و هێرشی ڕاستەوخۆی سەربازی بۆسەر دامەزراوەکان و ناوەندە سەربازییەکانی لە سووریا، ڕیزێک لە ئۆپێراسیۆنەکانی ئیسڕائیلن بە دژی کۆماری ئیسلامی لەم ساڵانەی دواییدا کە لە چەند مانگی ڕابردوودا تووندتر و خەستتر بوونەوەتە.
فەرماندەکانی سپای پاسدرانیش لە کاردانەوە بەم ئۆپێراسیۆنانەدا، تەنیا لە زمانی هەڕەشە کەڵک وەردەگرن و ئەگەریش نیازی ڕووبەڕووبوونەوەیان هەبوو بێت، تاکوو ئێستا لەم بوارەدا سەرکەوتنیان بەدەست نەهێناەوە.
ئەم بێکردەیی، دۆشدامان و لاوازییە، شکۆی کۆماری ئیسلامیی لە ناو لایەنگران و وەفادارەکانیدا خەوشدار کردووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەردەوام ئاماژەیان بەم بابەتە کردووە.
ئەو پەڕی کاردانەوەیەک کە سپای پاسداران بەم ئۆپێراسیۆنانە هەیبووە دوو جار هێرشی مووشەکی (درۆن) بووە بۆسەر هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان کە تەنانەت لە ڕووی پڕۆپاگانداییشەوە دەسکەوتێکی ئەوتۆی نەبووە. ڕاستییە سیاسی و سەربازییەکان دەڵێن کە کۆماری ئیسلامی سەرباری ئەو پرۆپاگاندا بەرفراوانەی کە دەیکات، توانا و دەسەڵاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە هەمە لایەنەکانی ئیسڕائیل و وڵامدانەوەیانی نییە.
وەرزنامەی "ئافاقی ئەمنییەت"ی سەر بە سپای پاسدارانیش لە نوێترین ژمارەی خۆیدا تووێژینەوەیەکی نایابی لە ژێر ناوی "هەڕەشە سەربازی- ئەمنییەتییەکان"ی ئیسڕائیل بە دژی ئێران بڵاو کردۆتەوە و لیستێک لە ئۆپێراسیۆنەکانی ئیسڕائیلی دژ بە کۆماری ئیسلامی لە پازدە ساڵی ڕابردوودا بڵاو کردۆتەوە.
ستراتێژیی بەرگری چییە؟
ئەم بڵاڤۆکە ئیسڕائیلی بە هۆکاری لەناوبردنی جەستەیی زانایانی ئەتۆمی، تەوینەوە لە سەربازگەی مووشەکیی سپای پاسداران، تەقینەوە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، هێرش بۆسەر پارچین و زنجیرەی ئاگرکەوتنەوەکان ناساندووە.
ئەم توێژینەوە کاریگەرترین سیاسەتی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بەردەوامکردنی ئەم جۆرە هێرش و ئۆپێراسیۆنانەی ناو ناوە "ستراتێژیی بەرگری".
ئەم ستراتێژییە لە لایەکەوە پشتبەستووە بە بەرزکردنەوەی توانای مووشەکی و سەربازی و لە لایەکیترەوە بەهێزکردنی گرۆپەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە لەوانە حەماس و حیزبوڵای لوبنان و حەشدی شەعبی لە عێراق.
"نەفتالی بەنێت"، سەرۆک وەزیری ئیسڕائیلیش لە کاردانەوەدا بە ستراتێژیی دووهەمی کۆماری ئیسلامی بە تازەیی وتوویەتی کە "ئێمە دۆکترین هەشتپێمان خستۆتە کار و ئامانجمان لێدانە لە سەری هەشتپێکە."
فەرماندەی ئەرتەشی ئیسڕائیلیش پاش نەفتانی بەنێت بە ئاشکرا ڕایگەیاند، ئەگەر شەڕ بێتە ئاراوە ئەم وڵاتە هەزارن ئامانجی گرووپە میلشیاییەکانی حیزبوڵای لوبنانی بۆ لێدان دەسنیشان و دیاری کردووە.
ئەو پێشنیاری دا بە هاوڵاتیانی لوبنانی، پێش دەسپێکردنی پێکدادانە ئەگەردارەکانی نێوان ئیسڕائیل و حیزبوڵا، ماڵەکانیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆلئ حیزبوڵادا چۆڵ بکەن.
ئەم دوو هەڵوێستەی بەرپرسانی باڵای ئیسڕائیلی لە کەمتر لە حەوتوویەکدا نیشانەی دەسپێکی خولێکی نوێی ئۆپێراسیۆنە بەردەوام و ئامانجدارەکانی تێلاڤیڤ دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سیاسەتە ناوچەیی و جیهانییەکانی کۆماری ئیسلامی؛ ڕیزێک ئۆپێراسیۆن کە پێدەچێت لەم حوتووکانی دواییدا لە نێو خاکی ئێراندا زیادیان کردووە.
توانای بەرزی ئابووری، یەکەم مەرجی بەرگری
وەرزنامەی "ئافاقی ئەمنییەت"یش لەم نێوانەدا مەرجی سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی لە گرتنەبەری ستراتێژیی "بەرگری" دەگەڕێنێتەوە بۆ توانای بەرزی ئابووری و گەشەسەندنی ئابووریی کۆماری ئیسلامی.
مەرجێک کە پێناچێت وا بە هاسانی وەدی بێت و بارودۆخی هەرە خراپی ماکرۆ ئابووریی ئێران بۆتە هۆی پێکهاتنی زنجیرەیەک ناڕەزایەتیی بەرینی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێراندا کە ئامانجە سەرەکییەکەی ئەم ناڕەزایەتییانە دەسەڵاتدارانی ئایینی و کۆماری ئیسلامی خۆیەتی.
ئابووریی کۆماری ئیسلامی بە دوای گەمارۆ هەمە لایەنە نێونەتەوەییەکان ئەوەندە داڕماو و لاوازە کە بنەماکانی ڕەوایەتی و کۆی سیستمەکەی لە بنەڕەتەوە کردۆتە ئامانج.
وا دیارە ئەم وشکەساڵە ئابوورییە کاریگەرییە نەرێنییەکانی لە سەر ڕادەی پشتیوانیکردنی کۆماری ئیسلامی لە گرووپە گرێدراوە ناوچەییەکان و پرسە سەربازییەکانیشی هەبووبێت.
دیپلۆماسیی چالاک، دووهەم مەرجی بەرگری
وەرزنامەی "ئافاقی ئەمنییەت" لە پاڵ ئەم مەرجەدا، مەرجی "دیپلۆماسیی چالاک"یشی هێناوەتە ئاراوە بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی بتوانێت دەوری کاریگەرتر، چالاکتر و ریالیستیتری لە ناوچەکەدا هەبێت؛ مەرجێک کە وا دەردەکەوێت نە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تێگەیشتنێکی درووستیان لێی هەبێت و نە ناوچەکەیش ئامادەیی قبووڵکردنی ئەم سیاسەتانەی هەبێت.
خاڵکیبوون، سێهەم مەرجی بەرگری
ئەم وەرزنامەیە مەرجێکی دیکەی سەرکەوتنی وەها ستراتێژییەکی "پشتبەستن بە خواست و چاودێریی خەڵک" زانیوە و نووسیویەتی پێویستە "بوارە پێویستەکان بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی خەڵک" خۆش بکرێت. بابەتێک کە پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە بارودۆخی ئابووریی خەڵکی ئێرانەوە هەیە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پێچەوانەکەی، واتە بەرەو تێپەڕاندنی سنوورەکانی دەسەڵاتدارانی ڕووحانی و ئایینییەکان دەڕوات.
سێ مەرجەکەی ئەم بڵاڤۆکەی سەر بە سپای پاسداران لە هەلومەرجێکدا پێشنیار دەکرێن کە بوارەکانی وەدیهاتنی ئەم مەرجانە بە هیچ جۆرێک لە ئێرانی ئێستا و داهاتوودا خۆش نەکراوە و هیچ نیشانەیەک لەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئیرادەیەکی بۆ ودەهێنانیان هەبێت لە ئارادا نییە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە