close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

هەڵوەرینی زانیاری لەسەر ڕێککەوتنی ڕزگارکردنی بەرجام؛ ئایا خواستەکانی خامنەیی وەدی دێت؟

۳۰ گەلاوێژی ۱۴۰۱
ئێران‌وایەری کوردی
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
هەوڵی ئەو زانیارییە دزپێکراوانە ئەوەیە کە وا بنوێنن خواستەکانی ئایەتوڵا "عەلی خامنەیی" لە لایەن دانوستان‌کارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە پێوەندیی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکادا وەدی هاتووە.
هەوڵی ئەو زانیارییە دزپێکراوانە ئەوەیە کە وا بنوێنن خواستەکانی ئایەتوڵا "عەلی خامنەیی" لە لایەن دانوستان‌کارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە پێوەندیی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکادا وەدی هاتووە.
عەلی باقری کەنی (ئەوەی ماسکی پۆشیوە) لە دانیشتنی پەرلەمانی ئێران بۆ تاوتوێ کردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی ڕزگارکردنی بەرجام
عەلی باقری کەنی (ئەوەی ماسکی پۆشیوە) لە دانیشتنی پەرلەمانی ئێران بۆ تاوتوێ کردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی ڕزگارکردنی بەرجام

بەرپرسانی پێوەندی‌دار بە دانوستانەکانی ڕزگارکردنی ڕێکەوتنی ئەتۆمیی بەرجام لە کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، لە حەوتەمین مانگی دانوستانەکان‌، لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیی مەجلیسی شوورای ئیسلامی‌دا ئامادە بوون و وڵامی پرسیارەکانی ئەو نوێنەرانەیان دایەوە کە سەبارەت بە کۆی وردەکاریی دانوستانەکان بی‌ئاگا بوون. بۆ یەکەم جار لە حەوت مانگی ڕابردوودا، میدیاکانی ئێران بەشە بە رواڵەت هەستیارەکانی قسەکانی "عەلی باقری کەنی"، دانوستانکاری باڵای ئەتۆمیان وەک وتەی ئەو دزە پێ‌کردووە. ئەم وتانە سەبارەت بە بەشە سەرەکییەکانی ڕەش‌نووسی ڕێکەوتنی ڕزگار کردنی بەرجامە.

ئەم وتە دزە پێ‌کراوانە، هەوڵ دەدات نیشانی بدات خواستەکانی ئایەتوڵا "عەلی خامنەیی" لە لایەن دانوستان‌کارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە پێوەندیی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکادا وەدی هاتووە. وردەکارییەکانی ئەو بابەتانەی باسیان لێ‌کراوە چین؟

***

چ زانیارییەک لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی ڕێکەوتنەکە بڵاو کراوەتەوە؟

ئەوەی بەپێی قسەکانی "عەلی باقری کەنی" وتراوە، ڕەش‌نووسی ڕزگار کردنی بەرجام ئەگەر ڕێکەوتنی لەسەر بکرێت لە چوار قۆناغ‌دا کرداری دەبێتەوە.

١. ڕۆژی کۆبەندی ڕێکەتنەکە، کە بە مانای قبووڵ کردنی ڕێکەوتنی بەرجامە و بە ئامادە بوونی وەزیرانی گرووپی ٤+١ کە بە پەیوەست بوونەوەی دووبارەی ئەمریکاوە دەبێتەوە بە ٥+١، بەڕێوە دەچێت. بڕیار وایە لەم ڕۆژەدا بڕیاری جێبەجێ کردنی ٣ فەرمان "دۆناڵد ترامپ" ڕابگیرێت و ١٧ بانکی ئێرانیش لە بازنەی گەمارۆکان دەربچن. ئەگەر ئەم گوتانە ڕاست بن، ئەم ١٧ بانکە، ئەو دامەزراوانەن کە لە کۆتاییەکانی خولی سەرۆک کۆماریی ترامپ‌دا بایکۆت کران و یەکێک لە گەورەترین گورزەکان بوو لە دانوستانە داراییەکانی کۆماری ئیسلامی.

٢- ڕۆژی پەسەند کردنی ڕێکەوتنەکە، ٦٠ ڕۆژ یاخود دوو مانگ پاش کۆبەندی ڕێکەوتنەکە دەبێت کە مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە ئێران و دەوڵەتی وڵاتە یەک‌گرتووەکان بوارەکانی بەڕێوەچوونی ڕێکەوتنی ڕەگارکردنی بەرجام لەم دوو وڵاتەدا خۆش دەکەن.

٣- ڕۆژی بەڕێوەبردنی دووبارە، ڕۆژی بەڕێوەبردنی دووبارەی بەرجام لە لایەن ئێران و ئەمریکایە. هە دوو وڵاتەکە ٧ ڕۆژ پێش بەڕێوەبردنی دووبارەی ڕێکەوتنەکە دەتوانن ڕایبگەیەنن کە ئامادەی گەڕانەوەی تەواوەتین بەڵێنەکانن بەپێی دەقە بنەڕەتییەکەی بەرجام. بڕیار وایە لەم ڕۆژەدا فەرمانە کارگێڕییەکانی ترامپ "هەڵبوەشێتەوە". بەپێی گوتەیەک کە لە عەلی باقری کەنی وتراوە تا ئەم کاتە ماتریالە ئەتۆمییەکان لەوانە پاشەکەوتەکانی یۆرانیۆمی پاڵێوراو لە ئێران‌دا دەمێننەوە.

٤- ڕۆژی کۆتایی، ٤٥ ڕۆژ دوای بەڕێوەچوونی دووبارەی ڕێکەوتنەکە کە وڵاتە یەک‌گرتووەکان و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێت هەموو بەڵێنەکانی خۆیان بە تەواوەتی بردبێتە سەر. واتە ئێران ماتریالە ئەتۆمییە زیادەکان و پاشەکەوتە زیادە ڕێگە پێنەدراوەکانی بردبێتە دەرەوە و دامەزراوە ئەتۆمییەکان لەوانە ماشینەکانی پاڵاوتنی یۆرانیۆم بگەڕێنێتەوە بۆ بارودۆی بەرمەبەستی ڕێکەوتنی ئەتۆمیی بەرجام.

بەڕێوەبردنی تەواوەتیی بەرجام لە زووترین حاڵەتی خۆی‌دا کەی دەبێت؟

بەم پێیە لەو ڕۆژەوە کە وەزیرەکانی دەرەوە ڕایبگەیەنن کە بۆ ڕزگار کردنی بەرجام گەیشتوونەتە کۆبەند، ١٠٥ ڕۆژ تا بەڕێوەچوونی بەرجام دەخایەنێت. بە سەرنجدان بەوەی کە بەڕێوەبردنی ڕێکەوتەنەکە، گرێ دراوە بە چارەسەر کردنی دۆسییەی سێ شوێنی ئالوودە بە یۆرانیۆم کە بە ئاژانس ڕانەگەیەندرابوو، بابەتەکە پێوسیتە لە شوورای بڕیاردانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی‌دا قسە و باسی لەسەر بکرێت.

یەکەم دانیشتنی شوورای بڕیاردانی ئاژانس ١٢ی خەرمانانی ١٤٠١ کە ٥ ڕۆژی کاری دەرێژەی دەکێشی و زۆرجار دەرکردنی بڕیارنامە لە دوایین ڕۆژی کۆبوونەوەکانە. گریمان ئەمەی کە ڕێکەوتنە یەکەمەکەی خەرمانان پەسەند بکرێت، ١٠٥ ڕۆژ دوای ئەوە، هاوکاتە لەگەڵ داخران و گەشتەکانی کریسمەس و پاشان ساڵی ٢٠٢٣ دەبێت.

بەپێی ئەم گریمانەیە ڕاستیی وتە باس کراوەکانی دانوستان‌کاری کۆماری ئیسلامی و بە یەکلایی زانینی ئەم ڕێکەوتنە، ئەگەری ئەوەی کە ئێران و ئەمریکا پێش کۆتایی هاتنی ئەم ساڵ (زاینی) دەسانەوە بەڵێنەکانیان ببەنە سەر و گەمارۆ ئەتۆمییەکانی خولی ترامپ بە تەواوەتی لەسەر ئێران هەڵبگیرێت، زۆر کەمە.

بۆچی هەڵگرتنی گەمارۆ ئەتۆمییەکان دوای ڕێکەوتنەکە هێندە دەخایەنێت؟

ئایەتوڵا عەلی خامنەیی خوازیاری وەرگرتنی دەرفەتی تاقی کردنەوەی هەڵگرتنی گەمارۆکان بوو. لەم ڕێکەوتەنەدا پێ‌دەچێت کۆماری ئیسلامی ٦٠ ڕۆژ دەرفەتی پێدرابێت هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر ١٧ بانک و لابردنی کاریگەرییەکانی گەمارۆ بە ڕاگرتنی بڕیاری سێ فەرمانی جێبەجێکراوی خولی ترامپ تاقی بکاتەوە و ئەگەر لە بەڕێوەبردنی هەڵگرتنی گەمارۆکان‌ پیش "ڕۆژی کۆتایی" کێشە و گرفت هەبن ئەمریکا ئاگادار بکاتەوە و خوازیاری چارەسەری بن.

ئایا سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لادەبرێت؟

وڵاتە یەک‌گرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ئەم بابەتە لە دەرەوەی بابەتی بەرجام و دۆسییەی ئەتۆمییەوەیە و ئامادە نییە لە نێو وتووێژەکانی دانوستاندن بۆ ڕزگارکردنی بەرجام باس لەمە بکات. "جۆ بایدن"، سەرۆک کۆماری ئەمریکایش وتوویەتی تەنانەت ئەگەر هەموو ڕێکەوتنەکەیش هەڵبوەشێتەوە، ئامادە نییە سپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان ڕەش بکاتەوە. لێرەوە، دۆخی یاسایی سپا لە ئەمریکادا بە ڕێکەوتنی ڕزگار کردنی بەرجام هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نایەت و وەک خۆی دەمێنێتەوە.

کەواتە ئەوەی لە زمانی عەلی باقری کەنییەوە وتراوە کە ڕەش‌ کردنەوەی ناوی سپا لە لیستەکەی ئەمریکا بۆ کۆماری ئیسلامی "بەرژەوەندیی ئابووری"ی نییە و تەنیا بابەتێکی حەیسیەتییە و بڕیارە دوای ڕزگار کردنی بەرجام لەو بارەیشەوە دانوستان بکرێت. ئایەتوڵا عەلی خامنەیی دانوستانی لەسەر پرسە نائەتۆمییەکانی لەگەڵ ئەمریکای قەدەغە کردووە بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە بەپێی ئەو شتەی باقری کەنی وتوویەتی، بۆ ڕەش کردنەوەی ناوی سپا لە لیستێک کە ئەلقاعیدە و جەیشولعەدلی تێدایە، ئەم قەدەغەیە هەڵبوەشێنێتەوە.

مانای وەها ڕەزامەندییەک ئەمەیە کە خامنەیی بە پێچەوانەی ئەو شتانەی پێش‌تر وتبووی، دەبێت سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکانی کۆماری ئیسلامی و هەڵس‌ و کەوتەکانی سپای پاسداران لە ڕۆژهەلاتی ناوینیش لەگەڵ ئەمریکا لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێت.

لە فایلێکی دەنگی کە لە میدیاکانی ئێران‌دا بڵاو کرایەوە و گێڕانەوەی قسەکانی باقری کەنیییە لە کۆبوونەوەیەکی نافەرمیی مەجلیس‌دا، وتراوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مانەوەی سپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکانی ئەمریکا، "سێنتکۆم"، فەرمانگەی ناوەندیی وڵاتە یەک‌گرتووەکانی ئەمریکا لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆرسیتییەکانی خۆی ڕەش ناکاتەوە. هەروەها ٦٥ لێپرسراوی ئەمریکایش کە دەستیان هەبووە لە تیرۆری "قاسم سولەیمانی"، فەرماندەی کوژراوی هیزی قودسی سپا، لە لیستی گەماورۆکانی تاران‌دا دەهێڵێتەوە.

ئایا کۆماری ئیسلامی گەرەنتیی بۆ مانەوەی ئەمریکا لە بەرجام وەرگرتووە؟

لەو قسانەدا کە لە زمانی باقری کەنییەوە وتراوە کە لە ڕێکەوتنی ڕزگار کردنی بەرجام‌دا باس لەوە کراوە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڕێوە بردن و مانەوەی وڵاتە یەک‌گرتووەکان لە ڕێکەوتن‌دا گەرەنتی دەکات و وەزیری دەرەوەی ئەمریکایش لە نامەیەک‌دا زامنی دەکات کە وڵاتەکەی دوای کۆتایی هاتنی ئەم خولەی سەرۆک کۆماری لەم وڵاتەدا، ئەگەر بیەوێت لە بەرجام پاشگەز بێتەوە، ٣ ساڵ پێی پابەند بێت.

هەرچەند وتە باس کراوەکانی باقری کەنی نافەرمییە، بەڵام ئەگەر بە ڕاستی کۆماری ئیسلامی وەها نامەیە لە ئەمریکا وەربگرێت، ناتوانێت زامنی ئەوە بکات کە سەرۆک کۆماری دواتری ئەمریکا لە بەرجام‌دا بمێنێتەوە. ترامپ سەرباری هەبوونی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی شوورای ئەمنییەت کە بەڵێنێکی بڕواپێکراوتر و باڵاترە لە نامەی وەزیر یاخود سەرۆک کۆمار، لە بەرجام دەرچوو.

ئەوەی زامنی ڕاستەقینەی مانەوەی ئەمریکایە لە بەرجام‌دا، بەرپرسیارانە بوونەوەی ڕەفتاری کۆماری ئیسلامییە نەک لە بەڕێوەبردنی ڕێکەوتنی بەرجام بەڵکوو لە بەڕێوە بردنی هەموو بەڵێن و پەیمانە نێونەتوەییەکان‌دا کە کۆماری ئیسلامی نەک هەستێکی وەهای نییە و نە تەنانەت ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە کاری لەسەر بکات. بەپێی ئەو قسانەی کە لە زمانی باقری کەنییەوە دەوترێت، ئێران لە دانوستانەکان‌دا ئامادە نەبووە ئەوە قبووڵ بکات کە دەست لە لێدانی هاوڵاتیانی ئەمریکایی هەڵدەگرێت کە ئەمە بۆخۆی نیشاندەری بەردەوام بوونی گرژییەکانە لە پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکادا تەنانەت ئەگەر گریمانەکە ڕزگار کردنی ڕێکەوتنی بەرجام بێت.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

گەندەڵییەکی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیی فولادی ئیسفەهان بە بڕی سێ میلیارد دۆلار ئاشکرا دەکرێت

۳۰ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
گەندەڵییەکی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیی فولادی ئیسفەهان بە بڕی سێ میلیارد دۆلار ئاشکرا دەکرێت