close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

تایبەتیی ئێران‌وایەر؛ ترس لە داڕمان لە کۆبوونەوەی نهێنیی فەرماندەکانی سپا لەگەڵ خامنەیی

۲۸ ڕەشەمەی ۱۴۰۱
ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
دەقی ڕاپۆرتێکی نهێنیی کۆبوونەوەی فەرماندەکانی سپایی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە پلەی جۆراوجۆر لەگەڵ "عەلی خامنەیی" بە دەستی "ئێران‌وایەر" گەیشتووە کە پێوەندی بە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١، و ساڵیادی تیرۆری "قاسم سلێمانی" فەرماندەی کوژراوی هێزی قودس لقی دەرەوەی سپا هەیە.
دەقی ڕاپۆرتێکی نهێنیی کۆبوونەوەی فەرماندەکانی سپایی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە پلەی جۆراوجۆر لەگەڵ "عەلی خامنەیی" بە دەستی "ئێران‌وایەر" گەیشتووە کە پێوەندی بە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١، و ساڵیادی تیرۆری "قاسم سلێمانی" فەرماندەی کوژراوی هێزی قودس لقی دەرەوەی سپا هەیە.

دەقی ڕاپۆرتێکی نهێنیی کۆبوونەوەی فەرماندەکانی سپایی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە پلەی جۆراوجۆر لەگەڵ "عەلی خامنەیی" بە دەستی "ئێران‌وایەر" گەیشتووە کە پێوەندی بە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١، و ساڵیادی تیرۆری "قاسم سلێمانی" فەرماندەی کوژراوی هێزی قودس لقی دەرەوەی سپا هەیە. 

لەم ڕاپۆرتە نهێنی و تێروتەسەل‌دا وتراوە بەشێک لە فەرماندە باڵاکانی سپا خامنەییان لە هەڵسەنگاندەکانی خۆیان لەسەر دۆخی ئەمنییەتی ئێران لە چوار مانگ دوای دەست پێ‌کردنی ناڕەزایەتییەکان ئاگادار کردووەتەوە و سەبارەت بە داهاتوویی کۆماری ئیسلامی هۆشداریان داوە.  

ئەوەی زیاتر لە هەر بابەتێک لەم کۆبوونەوەدا هێنراوەتە ئاراوە و دیارە، جگە لە ئاماژە کردن بە هەڵوەرینی هێزەکان لە ڕووی بیر و باوەڕەوە بە کۆماری ئیسلامی، پرسی کورتهێنانی بوجە و سەرچاوەیە و هەروەها زۆربەی ئەم فەرماندانە داوای بوجەی زیاتریان کردووە. 

دەقی تەواوی ڕاپۆرتی نهێنی ئەم کۆبوونەوەی فەرماندەکانی سپا لەگەڵ خامنەیی لێرە‌دا دابگرن. 

دوای ئەم کۆبوونەوەیە، هەر وەک ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەڵێت، کۆمەڵێک بڕیاری داوە دواجار بە شێوەی گشتیی ڕادەگەندرێت. لەوانە، ئازاد کردنی ژمارەێکی زۆر لە دەستگیرکراوان، زیاد کردنی بوجەی سپای پاسداران و هێزە ئەمنییەتیی و ئیتلاعاتییەکان تا ئاستی ٥٢٪ جیاکردنەوە و لێخۆش بوونی سەرجەم بەشەکانی بەسیج لە پێدانی باج، و دابەشکردنئ کارەبا، گازو ئاو. 

لەم کۆبوونەوەیەدا، ڕێ‌وڕەسمێک بۆ یادکردنەوەی قاسم سولەیمانی لە موسەلای تاران بەڕێوەچوو کە لەوێدا بەشێک لە فەرماندەکانی سپا ئامادە بوون و "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرۆک وەزیرانی ئێران وتاری پێشەکش کرد. هاوکاتی ئەم دوو پێشهاتە دەتوانێت پشت‌ڕاستی بکاتەوە کە لانیکەم ژمارەیەک لەم فەرماندانە لەو ڕۆژەدا لە تاران بوون و لە کاتژمێرێکی دیکە لەو ڕۆژدا کە کاتەکەی بۆ ئێران‌وایەر ڕوون نییە، چوونەتە دیداری ێبەری کۆماری ئیسلامی. 

هەروەها ئامادەبوونی بەرچاوی فەرماندەکانی هێزەکانی قودس دەتوانێت لەسەر ئەم بابەتە و بە بۆنەی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی بووبێت.

بابەتە باس‌کراوەکان لەم ڕاپۆرتەدا، لەگەڵ هەڵوێستەکانی خامنەیی لە پاش و پێشی ئەم کۆبوونەوەیەدا دەتوانێت هێمای گۆڕانکاری لە ڕوانگەی ئەودا بێت. ئەو لە دوایین وتاریی گشتی‌دا کە لە ٥ی سەرماوەز (٣٨ ڕۆژ پێش لەم کۆبوونەوەیە) بەڕێوەچووە لە پێگەی دەسەڵاتەوە و بە هەڕەشە کردن لە ناڕازیان وتبووی: "ئەم چوار کەسە [تێکدەر دەستەواژەیەک کە کاربەدستانی کۆماری ئیسلامی دەیخەنە پاڵ ناڕازیانەوە] یان کەمتەرخەمن یان نەزانن یان بێ‌ئاگان یان لێکدانەوەی هەڵەیان پێ‌دراوە یان بەشێکیان بەکرێ‌گیراون؛ دوژمنی سەرەکی لەوێیە، خەباتی سەرەکی لەوێیە."

بەڵام شێوازی وتەکانی خامنەیی لە کاتی وتارە گشتییەکەی‌دا لە ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار، (ڕۆژێک دوای ئەو کۆبوونەوەیە) فۆرمێکی دیکە بە خۆ دەگرێت.

خامنەیی لەم کۆبوونەیەدا دەڵێت: "لە سەفەرەکەم‌دا بۆ ئەو پاریزگایە، جەماوەرەک بەرچاو بۆ پێشوازم هاتبوون؛ لانیکەم یەک لەسەر سێی خەڵکەکە خاتونە "بێ‌حیجابەکان" بوون، کە دەگریان؛ ناتوانی بەمانە بڵێیت نەیاری کۆماری ئیسلامییە؛ ئەمە چۆن دەتوانێت دژە شۆڕش بێت کە بە جۆش و خورۆشەوە دێت بۆ نموونە گریمان ئەوەی کە لە فڵان ڕێ‌وڕەسمی ئایینی و فڵان ڕێ‌وڕەسمی شۆڕش‌دا بەشداری دەکات؟ ئەمانە منداڵ و کچەکانی ئێمەن. من چەندین جار لە وتارەکانی نوێژی ڕەمەزان‌دا ئەمەم دووپات کردووتەوە کە لە مانگی ڕەمەزان‌دا، لە شەوانی ئەحیادا کە وێنەکانی بۆ من دەهێنن، ئێستا کە من ناتوانم بچم بۆ ئەوێ بەڵام وێنەکانیم بۆ دەهێنن -  ژنان بە شێوازی پۆشاکی جیاوازەوە، دەگرین و فرمێسک دەڕێژن؛ من دڵتەنگ دەبم کاتێک ئەو وێنانە دەبینم! دەڵیم بریا بمتوانیایەت بەم جۆرە وەک ئەم کچە بگریایەتم ؛ چۆن دەتوانی ئەمە تۆمەتبار بکەیت؟ بەڵێ، کارێکی هەڵەیە، بەدحیجابی یان پابەندنەبوون بە پۆشینی حیجابەوە دروست نییە، بەڵام ئەمە نابێتە هۆی ئەوەی کە ئێمە ئەم [کەسانە] لە مەیدانی ئایین و شوڕش و بابەتەکانی دیکە دوور بخەینەوە و بە دەرەکیان بزانین؛ بۆچی؟ هەڵبەت هەموومان کەموکووڕیمان هەیە، دەبێت هەڵەکانمان ڕاست بکەینەوە؛ هەرچییەک هەوڵ بدەین بۆ چاک کردن باشترە."

پێدەچێت لە نێوان ئەم دوو وتارەدا خامنەیی دەستی بە هەڵسەنگاندنی نوێ لەسەر فەرماندەکانی سوپای پاسداران ڕاگەیشتبێت و ئەم ڕاستیانە لەسەر دەنگ وجۆری وتارەکانی کاریگەری هەبووبێت.

لە ٩ی بەفرانبار (پێنج ڕۆژ پێش لەم کۆبوونەوەیە) گرتە ڤیدیۆییەک لە "حەمید ئەبازەڕی" یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسداران بڵاو کرایەوە کە لە شاری ساری دەڵێت : "ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی پلە بەرز و هەروەها فەرماندە باڵاکانی سپای پاسداران لەسەر هەڵسووکەوتی حکوومەت لەگەڵ ناڕازیان ڕەخنەیان گرتووە". 

سەرتیپی پاسدار "حوسەین ئەشتەری" فەرماندەی ئینتیزامی وڵات ٤ ڕۆژ دوای ئەم کۆبوونەوەیە لابرا و سەرتیپی پاسدار "ئەحمەدڕەزا ڕادان" لە جێگەی ئەو دانرا. ئازاد کردنی لەناکاوی هەزاران زیندانی، پێوەندی دووبارە لەگەڵ سعوودیا، گۆڕینی دەنگ و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی بووژانەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەرجام و هەوڵی ئێران بۆ چارەسەرکردنی پرسی زیندانییە ئەمریکاییە بەندکراوەکانی ئێران، دەتوانێت دەرئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە بێت.

لەم چاوپێکەوتنەدا ٥٨ کەس لە فەرماندەکان و بەرپرسانی ئەمنییەتی ئامادە بوون و لەم کۆبوونەوەدا کە  ٤ کاتژمێری خایاندبوو، جگە لە ١٣ کەس لە ئامادەبووان، فەرماندەکان و بەرپرسانی دیکە وتاریان پێشەکەش کردبوو. 

بەشێک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران جەختیان کردووەتەوە کە بەشێکی زۆر لە هێزەکانی ژیر دەسەڵاتی ئەوان‌ ئامادە نەبوون لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەدا لە بەرامبەر خەڵک‌دا بوەستنەوە یان تەقەیان لێ‌بکەن. 

موجتەبا خامنەیی، کوڕی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە کاتی ناڕەزایەتییەکان‌دا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە ڕێبەری و کۆنتڕۆڵ کردنی هێزە ئەمنییەتی و نیزامییەکان‌دا. موجتەبا خامنەیی لە لووتکەی هێزە ئەمنییەتی و نیزامییەکان‌دا بەرپرسیارێتی هێز یان ناوەندێکی تایبەتیی گرتووەتە ئەستۆ بەڵام بەشێک لە فەرماندەکان لەو کۆبوونەوەیەدا دژایەتی هەڵسوکەوت و بڕیارەکانی ئەوەیان کردووە. 

ئێران‌وایەر لە کاتژمێرەکانی‌ داهاتوودا لە ڕاپۆرتێک‌دا ورەکاری زیاتری ئەم دیدارە بڵاو دەکاتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرتی تایبەت

باوکی ژینا ئەمینی؛ نەورۆزی ١٤٠٢ لەسەر مەزارکەی دەبین

۲۷ ڕەشەمەی ۱۴۰۱
هاوری یوسفی
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
باوکی ژینا ئەمینی؛ نەورۆزی ١٤٠٢ لەسەر مەزارکەی دەبین