close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

لابردنی مامۆستایانی لایەنگری ناڕەزایەتییەکان لە پڕۆژە یاسای سیستمی پلەبەندی لە کوردستان

۱ گوڵانی ۱۴۰۲
هاوری یوسفی
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
لابردنی مامۆستایانی لایەنگری ناڕەزایەتییەکان لە پڕۆژە یاسای سیستمی پلەبەندی لە کوردستان
بەڵگەنامەی تایبەتیی کۆبەندی کۆبوونەوەی کومیتەی فەوریەتەکان و بەدواداچوونە تایبەتەکانی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان
بەڵگەنامەی تایبەتیی کۆبەندی کۆبوونەوەی کومیتەی فەوریەتەکان و بەدواداچوونە تایبەتەکانی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان
بەڵگەی تایبەتیی کۆبەندی کۆبوونەوەی شورای تەئمینی پارێزگای کوردستان دەربارەی دۆخی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان
بەڵگەی تایبەتیی کۆبەندی کۆبوونەوەی شورای تەئمینی پارێزگای کوردستان دەربارەی دۆخی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان
نامەی نهێنیی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پاریزگای کوردستان بۆ دیوانی دادپەروەریی ئیداری بۆ وەلانانی مامۆستایەکی ناڕازی لە یاسای پلەبەندیی مامۆستایان.
نامەی نهێنیی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پاریزگای کوردستان بۆ دیوانی دادپەروەریی ئیداری بۆ وەلانانی مامۆستایەکی ناڕازی لە یاسای پلەبەندیی مامۆستایان.

ئەو بەڵگەنامانەی کە بە دەست "ئێران‌وایەر" گەیشتوون دەری دەخەن ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان بەپێێ بڕیاری شورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی (شاک)، لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١ بەم لاوە دەیان مامۆستای ناڕازیی لە ژێر ناوی "لیدریی مانگرتنەکان و دابەزاندنی پلەی باقیی هاندەرانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایانە" لە بەڕێوەبردنی "پڕۆژە یاسای سیستمی پلەبەندیی مامۆستایان" لەم پارێزگایەدا وەلانراون.

ئەم سێ بەڵگەنامەیە بریتین لە "کۆبەندی کۆبوونەوەی شورای تەئمین" لە ڕێکەوتی ١٢سەرماوەز، کۆبەندی کۆبوونەوەی "کومیتەی فەوریەتەکان و بەداواداچوونە تایبەتەکانی پەروەردە و بارهێنان" لە ڕێکەوتی ١٨ خەزەڵوەر و "وڵامی نهێنیی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنان"ی پارێزگای کوردستان بە دیوانی دادپەروەریی ئیداری لە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەشەرمەی ١٤٠١ بە دژی یەکێک لە مامۆستایانی ناڕازی.

***

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە دەست "ئێران‌وایەر" کەوتوون، ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان دوو ڕۆژ پاش بڕیاری پەسەند کراوی شاک لە ڕۆژی ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە درێژەی سەرکوتی ناڕەزایەرتییەکان بە کوشتنی حکوومەتیی "ژینا ئەمینی"، دەستیان داوەتە پێکهێنانی "کومیتەی فەوریەتەکان" بۆ سەرکوتی ئامانج‌داری مامۆستایانی لایەنگری بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە لە سەرەتای ئەم بزووتنەوە پەڕگیرەوە کە هاوکات بوو لەگەڵ دەست پێکردنی مانگی مانگی ڕەزبەر و کردنەوەی قوتابخانەکان، مامۆستایان یەکێک لە کۆڵەکەکانی ئەم بزووتنەوە لە شارەکانی کوردستان بە تایبەت سنە، سەقز و مەریوان بوون.

سەرباری ئەمە، "ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان" هاوڕێ لەگەڵ ناڕازیان، قوتابیان و مامۆستایانی دەستگیر کراو، لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوە ناڕەزایەتییەکانەوە، دەستیان دایە مانگرتن و داخستنی پۆلەکان بە تایبەت لە ڕۆژەکانی ١٢ی ڕەزبەر، ٢٨ تا ٣٠ی ڕەزبەر، ٢١ی خەزەڵوەر و ١٤ تا ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوودا.

لە لایەکی‌ترەوە، بە گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکانی "ئێران‌وایەر"، ئیدارەی گشتیی پارێزگای کوردستان لەسەر بڕیارەکەی شاک، لانیکەم ٣٥ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانیان لە بەڕێوەبردنی یاسای پلەبەندی لابردووە و پلەی دەیان مامۆستای شاغڵی‌تریان دابەزاندووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارەی کە ئەم بەڵگەنامانەی بە "ئێران‌وایەر" گەیاندووە، دەڵێت: "بابەتی بەڵگەنامەی نهێنیی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان ڕوو لە دیوانی دادپەروەریی ئیداری ئەگەرچی داوای لابردنی یەکێک لە مامۆستایانی لە یاسای پلەبەندی بە هۆی ئامادەیی لە ناڕەزایەتییەکان‌ کردووە بەڵام لە ڕاستی‌دا ڕوانگەی گشتیی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان بەرامبەر مامۆستایانی ناڕازی دەردەخات."

ئەو تۆمەتانەی کە لەم نامەدا خراونەتە پاڵ مامۆستایانی ناڕازی برتین لە "ئەندامەتی لە ئەنجومەنە نایاساییە پیشەییەکانی مامۆستایان"، "ئامادە بوون لە ناڕەزایەتییە دژبەرانەکانی ئەم دواییانە"، "هاندانی بزوێنەرانە لە ناو قوتابخانەکان"، "هەوڵدان بۆ بڵاو کردنەوەی درۆ"، "دەرکردنی ڕاگەیەندراوی جۆراوجۆر بە مەبەستی هاندانی کۆمەڵگای مامۆستایان و قوتابیان لە بەرین کردنەوەی قەیران‌سازی"، "ورووژاندنی بیروڕای گشتی"، "ڕێکخستنی جەنگی دەروونی"، "هەوڵدان دژی ئەمنییەتیی ناوخۆیی"، "پرۆپاگاندا بۆ لابردنی حیجاب"، "دروشم نووسی لە ئاستی قوتابخانەکان" و "چالاکییە پیشەییە هاوتەریبەکان لەگەڵ ڕەوتە دژبەر و دوژمن کارانەکانی دژی کۆماری ئیسلامی".

ئەو لە درێژەدا ئاماژە دەکات بە کۆبەندی کۆبوونەوەی کۆمیتەی فەوریەتەکان و دەربارەی ئامانجەکانی ئەم کۆمیتە بە "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "ئامانجی ئەم کومیتە لە ڕاستی‌دا ناسینی چالاکانی پیشەیی کاریگەر و سەرکوتی سیستماتیکی ئەو مامۆستایانەیە لە ئاستی پارێزگاکەدا، بە تایبەت لە شارەکانی سنە، مەریوان و سەقز وەک چەقی ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی‌دا."

بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگاداردە، پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان ئەگەرچی بەڕێوەبردنی یاسای پلەبەندیی بەند کردووە بە دەرەنجامەکانی پرۆسەی پەسەندکاری بەڵام لە ڕاستی مەرجی بەڕێوەبردنی ئەم یاسایە، واژۆکردنی بەڵێن‌نامەی نووسراوەی مامۆستایانە بۆ بەشداری نەکردنیان لە گرد بوونەوە ناڕەزایەتییەکان‌دا.

ئەو هەر لەم پێوەندییەدا ئاماژە دەکات بە ناوی ئەو مامۆستایانەی کە هەر بەم شێوازە لە یاسای پلەبەندی لە شارەکانی پارێزگای کوردستان وەلانراون: "تەحسین موستەفا، عەلی دڵاوێز، شەیدا شەمس، سامان کووششی، فاتمە غوڵامی، فاڕووق سەعیدزادە، فەریدە موحەمەدی، سولەیمان عەبدی، خالید عەبدوڵاهی، لەیلا عینایەت‌زادە، ئەحمەد قادری، تاهیر قادرزادە، سەلاح سورخی، ئیسماعیل لامع‌زادە، ئامانج ئەمینی، لوقمان ئەڵامورادی، عوسمان ڕەزایی، کاوە موحەمەدزادە، هیوا قوڕەیشی، خالید سولەیمانی، ئومید شاموحەمەدی، پەروێز ئەحسەنی، مەجید کەریمی، فەیسەڵ نووری، موختار ئەسەدی، ڕزگار حەیدەری، ژیلا ڕەحیمی، موختار موحەمەدی، عادڵ میرزایی، کورش عێزەتی، بەهادین مەلەکی، جەبار پاکزاد، سوهەیلا خالدیان، جەهانگیر بەهمەنی و غیاس نێعمەتی لە یاسای پلەبەندی وەلانراون."

شایانی باسە کە لە ڕیزی سێهەمی ڕوون کردنەوەی پەسەندکراوی کۆبەندی کۆبوونەوەی کومیتەی فەوریەت، باس لە "موختار ئەسەدی"، چالاکی ناسراوی پیشەیی خەڵکی سنە وەک "لیدر و هۆکاری سەرەکیی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی قوتابخانەکان" کراوە و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە لە بەڕێوەبردنی پڕۆژە یاسای پلەبەندی وەلابنرێت و بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی، بە "دەستەی سەرپێچییە ئیدارییەکان"یش بناسرێت.

بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان بۆ کەم کردنەوەی تێچووە سیاسییەکانی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی لە کۆمەڵگای جیهانی‌دا، ماوەیەک بەر لەمە و دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان، دۆسییەی زۆربەی مامۆستا ناڕازییەکان جگە لە نموونە تایبەتەکان، لە باتی دادگای گشتی و شۆڕش، دەسپێرنە دەستەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیداریییەکانی کارمەندان.

ئەو هەرم بارەوە وتی: "تەمبێ و سزادانی مامۆستایان لە دەستەی لێپرسینەوە لە سرپێچییە ئیدارییەکان نەک هەر باری دەزگای دادوەری سووک دەکات و لە ناوەندەی سەرنجەکان لایدەبات بەڵکوو کاریگەرییەکی زۆری لە پەراوێزخستنی هەواڵەکانی تایبەت بە مامۆستایان و ڕەنگ نەنەدانەوەی لە میدیاکانی دەرەوەی وڵات‌دا دەبێت."

لابردنی پلەبەندیی مامۆستایانی ناڕازی لە حاڵێک دایە کە ژمارەیەکیان بە تۆمەتگەلی وەک "پروپاگاندا دژی کۆماری ئیسلامی"، "کۆبوونەوە و پیلان دژی کۆماری ئیسلامی" و "پێکهێنانی دەستە و گرووپی نایاسایی" لە دادگا گشتی و شۆڕشەکانی پارێزگای کوردستانیش‌دا دۆسییەی قەزاییی کراوەیان هەیە.

لەناو مامۆستایانی ناڕازی‌دا، تەحسین موستەفا، کاوە موحەمەدزادە، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی، مەجید کەریمی، غیاس نێعمەتی، بەهادین مەلەکی، جەهانگیر بەهمەنی، سەلاح سورخی، سولەیمان عەبدی، سەیوان سولەیمانی، ئارام قادری، ئارام موحەمەدی و ئومید شاموحەمەدی کە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزادانەکەی بەڕێ کرا بۆ زیندانی شاری بیجاڕ، خاوەن دۆسییەی قەزایی کراوەن.

لە ناو ئەم کەسانەیش‌دا، غیاس نێعمەتی، تەحسین موستەفا و مەجید کەریمی نەک هەر خاوەن دۆسییەی قەزایی کراوەن بەڵكوو دەستەی لێپرسینەوە لە سەرپیچییە ئیدارییەکانی پارێزگای کوردستانیش بۆ ئەم مامۆستایانە و هەروەها عەلی دڵاوێز و شەیدا شەمس، دوو مامۆستای مەریوانی، بە هۆی بەشداری کردن لە مانگرتن و گردبوونەوەی (مەهسا)دا دۆسییەیان درووست کردووە.

بەڵگەنامەی تایبەتیی کۆبەندی کۆبوونەوەی کومیتەی فەوریەتەکان و بەدواداچوونە تایبەتەکانی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان

بەڵگەی تایبەتیی کۆبەندی کۆبوونەوەی شورای تەئمینی پارێزگای کوردستان دەربارەی دۆخی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان

نامەی نهێنیی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پاریزگای کوردستان بۆ دیوانی دادپەروەریی ئیداری بۆ وەلانانی مامۆستایەکی ناڕازی لە یاسای پلەبەندیی مامۆستایان.

بەڵگەنامەی تایبەتیی کۆبەندی کۆبوونەوەی کومیتەی فەوریەتەکان و بەدواداچوونە تایبەتەکانی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان
بەڵگەنامەی تایبەتیی کۆبەندی کۆبوونەوەی کومیتەی فەوریەتەکان و بەدواداچوونە تایبەتەکانی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان
بەڵگەنامەی تایبەتیی کۆبەندی کۆبوونەوەی کومیتەی فەوریەتەکان و بەدواداچوونە تایبەتەکانی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان
بەڵگەنامەی تایبەتیی کۆبەندی کۆبوونەوەی کومیتەی فەوریەتەکان و بەدواداچوونە تایبەتەکانی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان
بەڵگەی تایبەتیی کۆبەندی کۆبوونەوەی شورای تەئمینی پارێزگای کوردستان دەربارەی دۆخی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان
بەڵگەی تایبەتیی کۆبەندی کۆبوونەوەی شورای تەئمینی پارێزگای کوردستان دەربارەی دۆخی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان
بەڵگەی تایبەتیی کۆبەندی کۆبوونەوەی شورای تەئمینی پارێزگای کوردستان دەربارەی دۆخی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان
بەڵگەی تایبەتیی کۆبەندی کۆبوونەوەی شورای تەئمینی پارێزگای کوردستان دەربارەی دۆخی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان
بەڵگەی تایبەتیی کۆبەندی کۆبوونەوەی شورای تەئمینی پارێزگای کوردستان دەربارەی دۆخی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان
بەڵگەی تایبەتیی کۆبەندی کۆبوونەوەی شورای تەئمینی پارێزگای کوردستان دەربارەی دۆخی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان
نامەی نهێنیی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پاریزگای کوردستان بۆ دیوانی دادپەروەریی ئیداری بۆ وەلانانی مامۆستایەکی ناڕازی لە یاسای پلەبەندیی مامۆستایان.
نامەی نهێنیی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پاریزگای کوردستان بۆ دیوانی دادپەروەریی ئیداری بۆ وەلانانی مامۆستایەکی ناڕازی لە یاسای پلەبەندیی مامۆستایان.
نامەی نهێنیی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پاریزگای کوردستان بۆ دیوانی دادپەروەریی ئیداری بۆ وەلانانی مامۆستایەکی ناڕازی لە یاسای پلەبەندیی مامۆستایان.
نامەی نهێنیی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پاریزگای کوردستان بۆ دیوانی دادپەروەریی ئیداری بۆ وەلانانی مامۆستایەکی ناڕازی لە یاسای پلەبەندیی مامۆستایان.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دەرکردنی داخوازیی سزادان بۆ چوار کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان

۳۱ خاکەلێوەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
دەرکردنی داخوازیی سزادان بۆ چوار کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان