close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

قوربانیانی دەستدرێژیی و کوشتنن بە بیانووی نامووسەوە، لە ساڵی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی‌دا

۴ ڕەزبەری ۱۴۰۲
ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۶ خولەکدا
قوربانیانی دەستدرێژیی و کوشتنن بە بیانووی نامووسەوە، لە ساڵی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی‌دا

ساڵێک بە سەر ئەو ڕۆژەدا کە "شلێر ڕەسوڵی"، ئەو ژنە ٣٦ ساڵ تەمەنە و دایکی دوو منداڵ کە لە لایەن "گۆڕان قادری"یەوە کەوتە بەر پەلاماری دەستدرێژییەوە و لە بەر چاوی منداڵەکانی خۆی لە بیناکە خستە خوارەوە، تێپەڕ دەبێت. 

شلێر ژنێکی گەنجی خێرخوازی دانیشتووی مەریوان، یەکێک لە شارەکانی پارێزگای کوردستان، لە نزیک سنووری باشماخ لە چەند کیلۆمەتری عێراق بوو. گۆران قادری دراوسێی ئەو و بنەماڵەکەی، بە بیانووی یارمەتی دانی هاوسەرە نەخۆشەکەی دەیباتە ماڵەکەی و لە کاتی ململانێی نێوانیان‌دا، شلێر بۆ ئەوەی دەستدرێژی نەکرێتە سەری، لە باڵکونی ماڵەکەوە دەکەوێتە خوارەوە و دەکوژرێت. 

لەم ڕاپۆرتەدا، لە وتووێژ لەگەڵ "پەردیس ڕەبێعی"، چالاکوانی مافی ژنان و یەکێک لەو کەسانەی کە لە هەوڵی تۆمارکردنی ناسنامەی ژنانی قوربانی کوشتنی نامووسییە، دەپرژێتە سەر وردەکارییە نوێیەکانی دادگای تاوانەکان کە بۆ گۆران قادری پێکهێنراوە و هەروەها پێداچوونەوە بە چیرۆکی ژنانی کوژراو لە خەرمانانی ١٤٠١ تا خەرمانانی ١٤٠٢، لە میانەی بزووتنەوەیەک بە دروشمی سەرەکی "ژن، ژیان، ئازادی" دەکات.

***

گۆران قادری کەسێکی خاوەن پێشینەی شاری مەریوانە. بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەو بەر لەو ڕووداوەی کە بۆ شلێر  ڕەسووڵی ڕووی دا، بۆ چەند دۆسیەی دەستدرێژی، دەستگیری و چەند گومانی کوشتن دەستگیر کرابوو. جگە لەوەش، پێشینەی دزی و زەوت کردن و چەقۆ کێشانی هەبووە، بەڵام بۆچی لە زیندان نەبوو؟ بۆچی بە شێوەی ئازادانە لە نێو شاردا دەسووڕایەوە  تا وەها بەڵایەک بەسەر بنەماڵەی شلێردا بهێنێت؟

وڵامی ئەم پرسیارانە لە زمانی پەردیس ڕەبێعییەوە دەبیستین. ئەو بە "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "بەپێی شایەتحاڵانی نزیک لە شلێر ڕەسووڵییەوە ئەو کەسانەی کە گۆران قادری دەناسن، کەسێکی شەڕاشۆ و خراپی ناوچەکەیە. هەمووان شایەتی ئازار و هەراسان کردنیی بوون. بەردەوام چەقۆی پێ بووە، لە نێو ڕێگا ئازاری کۆڵبەرانی دەدا و دزی لێ دەکردن. لە دوای سکاڵای بنەماڵەی شلێریش، هەڕەشەی زۆری لێ کردن. بۆ ماوەیەکی کورت دەستگیر کرا، بەڵام سەر لە نوێ بە هۆی دەستڕۆیشتنیەوە ئازاد کرا. هاوڕێکانی کە وەک خۆی ئازاری خەڵک دەدەن، کێلی قەبرەکەی شلێریان شکاندووە. هەڕەشەیان لە شایەتحاڵان کردووە کە ئەگەر بەدژی گۆران شایەتی بدەن، ناهێڵن ئاسوودە بن هەر بەم هۆیەشەوە، شایەتحاڵی سەرەتایی کە پێش‌تر وردەکارییەکانی ئەوەی بەسەر شلێردا هاتبوو پشتڕاستیان کردبووەوە، مەجبوور کران لە شایەتییەکەیان پاشگەز ببنەوە، جگە لە منداڵەکانی شلێر کە هەموو شتێکیان بینیوە کە لە ئێستادا نیگەرانن؛ تەنانەت خەوی ئارمیان نییە، چون ناتوانن ئەوەی لە بەرچاویان‌دا ڕووی داوە فەرامۆشی بکەن."

پێش‌تر "ژیلا موستەئجر"، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" و یەکێک لە چالاکانی مافی ژنان لە کوردستان، وێڕای پشت‌‌ڕاست کردنەوەی گێڕانەوەی سەرچاو خۆجێییەکان سەبارەت بە گۆران بە ئێران‌وایەری وتبوو: "میدیان ناوخۆییەکانی ئێران وشەی "لات ولووت"یان بۆ ئەم کەسە کە بە شێوەیەکی بێ‌بەزەیانە ژنێکی بێ گوناهی کوشتووە، بە کار هێناوە؛ بەڵام چەند سەرچاوەیەک لە نێوخۆە لە وتووێژ لەگەڵ ڕێکخراوەکەی ئێمەدا وتوویانە ئەم کەسە لەگەڵ هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکان‌دا پێوەندی هەیە. لە ناوچەی کوردستان‌ ئەم کەسانە بە "جاش" ناو دەبرێن. هەر بە هۆی ئەم هاوکاریانەشەوە، ئەم کەسانە بە کەڵەکەیەک لە پێشینەی تاوان و سەرکێشی هیچکات دادگایی و سزا نادرێن." 

 

ئەنجامی سکاڵای بنەماڵەی شلێر بە دژی گۆران چی بەسەر هات؟

بە وتەی پەردیس ڕەبێعی، بنەماڵەی شلێر ڕەسوڵی هەر لە سەرەتاوە بە دژی گۆران قادری سکاڵا تۆمار دەکەن: "پارێزەری هەڵبژێردراو  بۆ ئەم دۆسیەیە لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە بۆ هەڵگرتنی چەک، زیندانی نایاسایی شلێر و کوشتنەکەی بە شێوەی جیا داوای دادگایی دەکات." بە وتەی ئەو، سەرەتا دادگا لە ژێر کاریگەری گێرانەوە سەرەتاییەکان و دانپێدانانی بکوژەکە بانگەشەی کردبوو شلێر ویستوویەتی خۆی بکوژێت، بەڵام ئەم بانگەشەیە بە توندی لە لایەن هاوسەری شلێر ڕەت کرایەوە. پارێزەرانیش جەختیان کردۆتەوە شلێر بە هیچ شێوەیەک نەیویستووە خۆی بکوژێت، بەڵام بۆ وەرگرتنی یارمەتی بەرەو پەنجەرەکە ڕۆیشتبوو. دادگاش لەسەر ئەو بۆچوونە بووە گۆران پێشوەختە بە نیازی کوشتنی شلێر نەبووە و بەم پێیە، بڕیار لەسەر ئەم بۆچوونە دەرکراوە کە "کەشی بەرهەمهاتوو، بۆتە هۆی ئەوەی شلێر لە پەنجەرەکە بکەوێتە خوارەوە و دوای ماوەیەک ململانێ لەگەڵ مەرگ‌دا بە هۆی مەرگی مێشکییەوە، گیانی لە دەست بدات. دادگا دۆسیەکەی بە کوشتنی بە ئەنقەست زانیوە و سزای تەنیا سێ ساڵ زیندانی بەسەر گۆران قادری‌دا سەپاندووە. سزایەک کە بە لەبەر چاوگرتنی مێژووی خراپەکاری تۆمەتبار، بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو تاوانەی کە ئەنجامدراوە نایەتەوە."

ئەم چالاکی مافی ژنانە جەختی کردۆتەوە گۆران توانیویەتی بە تێکدانی گێراوەنەوەکە دادگا چەواشە بکات: "من لەگەڵ براکەی شلێر قسەم کرد، گۆران لە دادگا بانگەشە دەکات بە خۆاردنەوەی ئەلکول سەرخۆش بووە و ئاگادار نەبووە چی ڕووی داوە. بەڵام دواتر بۆ گێڕانەوەی وردەکاری دروست کردنەوەی شوێنی کوشتنەکە، بە وردی هەموو شتێک ڕوون دەکاتەوە و تەنیا سەبارەت بە شێوازی کوشتنی شلێر باگەشە دەکات، خۆی خستۆتە خوارەوە. ئەوەندە بە وردی دەیگێڕێتەوە کە تەنانەت لێکۆڵەرەکەش پێ دەڵێت چۆن بانگەشە دەکەی سەرخۆش بووی، لە حاڵێک‌دا باسی هەموو وردەکارییەکان دەکەیت؟!"

چیرۆکی پڕ خەمی شلێر چی بوو؟

حەوتووی یەکەمی خەرمانانی ١٤٠١، هاوسەری گۆران کە دووگیان دەبێت حاڵی خراپ دەبێت. گۆران بۆ وەرگرتنی یارمەتی دەچێتە لای شلێر. بە وتەی پەردیس ڕەبێعی، شلێر شۆفیری دەزانی و ئۆتۆمبێلی پێ بووە و بەم هۆیەشەوە، هاوسەری گۆران دەگەیەنێتە نەخۆشخانە: "تەنانەت دەوترێت کە لە نەخۆشخانە بە کۆدی نەتەوەیی  شلێر هاوسەری گۆران وەردەگیراوە. دوای ماوەیەک کە دۆخی هاوسەری گۆران باش‌تر دەبێت و دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، لەگەڵ گۆران شەڕیان دەبێت و دەچێتەوە بۆ ماڵی باوکی."

پەردیس ڕەبێعی لە درێژەدا دەڵێت گۆران لە دوای ڕۆیشتنی هاوسەرەکەی، دەچێتە بەر دەرگای ماڵ شلێر: "بە خێرایی لە دەرگاکە دەدات. شلێر خەریکی نوێژ خوێندن بووە. نوێژەکەی تەواو دەکات و بەرەو دەرگاکە دەچێت، لە پشتی دەرگا گۆران دەبینێت کە شێواو و نیگەران وەستاوە. گۆران بە درۆ دەڵیت حاڵی هاوسەرەکەی دووبارە تێکچووەتەوە و دەبێت بیبینەوە بۆ نەخۆشخانە. شلێر دەڵێت دوو منداڵەکەی خەوتوون و گۆران دەڵێت ئەوانیش دەبەین. شلێر کوڕێک و کچێکی هەیە. منداڵەکان لەگەڵ شلێر دەچنە دەرەوە، بەڵام لە ناوەڕاست کۆڵانەکەدا بەپێی گێڕانەوەی منداڵەکانی، گۆران چەکەکەی دەردێنێت و بە زۆر شلێر دەباتە ماڵەوە. شلێر هەر لەوێدا کە دەزانێت هاوسەری گۆران لە ماڵەوە نییە، بە پیلانەکەی دەزانێت. منداڵەکان بە بینینی ئەو ساتەی کە گۆڕان بە چەکوە دایکیان دەبات دەقیژێنن و هاوار دەکەن و بانگ لە هاوسێکان دەکەن."

بەبێ شلێر ماڵەکە بێدەنگە

شلێر بۆ ڕێگری کردن لە دەستدرێژی گۆران، بەرەو باڵکونی ماڵی گۆران دەچێت. پەردیس ڕەبێعی دەڵێت: "منداڵەکانی لە نێو کۆڵانەکەدا بوون و ئەویان بینیوە کە چۆن لە پەنجەرەکە کەوتۆوتە خوارەوە و لە چاو ترووکاندنێک‌دا تەواوی زەوی خڵتانی خوێن بووە. بۆ وەها تراژدیایەک تەنیا ٣ ساڵ زیندنیان دواتە تۆمەتبارەکە، بەبێ لەبەر چاو گرتنی تاوانە پێشووەکانی، و هەروەها بە ئامانجی و مەبەستی دەستدرێژی تۆمەتبارەکە بردوویەتە ماڵەوە و ئەوی زیندانی کردووە."

پەردیس ڕەبێعی بە ئاماژە کردن بە ساڵی نوێی خوێندن و دۆخی منداڵ و هاوسەرەکەی شلێر ڕەسوڵی، بە ئێران‌وایەر دەڵێت: "سەلام، هاوسەری شلێر دەڵێت بەبێ یاری ٢١ ساڵە ماڵەکە کپ و بێ‌دەنگە و منداڵەکانی هەر شەوێک لە ماڵی پوورەکان و مامەکانیان دەمێننەوە. تەنانەت ناتوانن یەک وشەش لەسەر شلێر بێ گریان و دڵتەنگی بڵێن. لەسەر بڕیاری دادگا دەڵێت، خوێنی شلێر پێشێل کراوە و تاکە کەس کە بەدبەخت و سەرلێ‌شێواو بوون ئەو و منداڵەکانیەتی."

بە وتەی پەردیس ڕەبێعی، شلێر و سەلام لە ساڵی ١٣٨٠ ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە و پێوەندیەکی قووڵ لە نێوانیان‌دا بووە، تا ئەو شوێنە کە هاوسەرەکەی دەڵێت شلێر تەنیا هاوسەر نەبوو بەڵکوو هاوڕێیەکی مێهرەبانیش بوو. 

چەند ژنی دیکە لە ساڵوەگەڕی "ژینا"دا کوژراون؟ 

لە دوای ڕاگەیاندنی مەرگی شلێر ڕەسوڵی، کەشی مەریوان فۆرمی ناڕەزایەتی بە خۆی گرت. هێشتا ژینا ئەمینی لە لایەن حکوومەتەوە نەکوژرابوو، بەڵام ژنانی مەریوان، پیر و گەنج ڕژانە شەقامەکانەوە و دروشمی "ئێمە هەموو شلێرین، خۆێنی شلێر دەسێنن" دەوتەوە. ئەوان دادخوازی خوێنی بە ناحەق ڕێژراوی شلێر بوون و ڕایانگەیاند کە تا کاتێک ئەمنییەتی ژنان جێگیر نەکرێت، دادخواز دەمێننەوە. 

بەڵام ئەمە کۆتایی کوشتنی ژنان بە هۆکاری هەڵقوڵاو لە چەمکگەلێکی پیاسالارانەی وەک غیرەت و نامووس نییە. 

لە خەرمانانی ١٤٠١دا ٥ ژن کوژی لە میدیاکانی ئێران‌دا بڵاو کرایەوە. لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠١ شەش کوشتنی نامووسی، لە مانگی خەزەڵوەر شەش ژن کوژی، لە مانگی سەرماوەز یازدە کوشتنی نامووسی، لە مانگی بەفرانباردا ٣ کوشتن، لە مانگی ڕێبەندان‌دا ٨ کوشتن لە مانگی ڕەشەمە ٤ ژن کوژی لە لایەن پیاوانی بنەماڵەوە کوژراون. 

لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢دا ٧ ژن، لە مانگی گوڵانی  ١٤٠٢دا یازدە ژن، لە مانگی جۆزەردان‌دا ٩ ژن و لە مانگی پوشپەڕی ١٤٠٢، لانیکەم ١٠ کوشتن بە هۆی توندوتیژی سێکسییەوە کوژراون کە لە سەر ناو و وێنەی زۆربەیان هیچ زانیارییەک لە بەرد دەست‌دا نییە.

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ڕافایل گروسی: ڕازی نین لە پێشوەچوونی ڕێکەوتنی ئێران و ئاژانس

۴ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ڕافایل گروسی: ڕازی نین لە پێشوەچوونی ڕێکەوتنی ئێران و ئاژانس