close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

ئایا کۆماری ئیسلامی هەڕەشەکانی بە دژی ئیسرائیل دەکاتە کردار؟

۲۸ ڕەزبەری ۱۴۰۲
ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
ئایا کۆماری ئیسلامی هەڕەشەکانی بە دژی ئیسرائیل دەکاتە کردار؟

سەرەڕای ئەوەی "عەلی خامنەیی"، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە دوای هێرشی بێ‌وێنەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ڕۆڵی حکوومەتی ئەم وڵاتەی لەو هێرشانەدا ڕەت کردبووەوە، لە حەوتووی دووهەمی شەڕەکەدا، "حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان"، وەزیری دەرەوە، هەڕەشەی کرد لە ئەگەری هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، بەرەکانی شەڕ بەرفراوان دەبێتەوە. ئایا کۆماری ئیسلامی زێدەڕۆیی دەکات؟

***

حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان لە کاتی سەفەرەکەی‌دا بۆ لبنان و دیدار لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان‌دا، بە شێوەی ناڕاستەخۆ و شاراوە پەیامی هەڕەشەئامێزی بۆ ئیسرائیل ناردبوو کە لە ئەگەری بەردەوامیی هێرش بۆ سەر غەزە و دەست پێ کردنی شەڕی زەمینی، ئەو ملیشیایانەی  کە ئێران بە گرووپی خۆڕاگری ناودێریان دەکات و هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامین، پێیان بەڕووی شەڕدا دەکرێتەوە. 

ئەمیرعەبدوڵاهیان لە کاتی سەفەرەکی‌دا بۆ بەیروت، لەگەڵ "حەسەن نەسروڵا"، سکرتێری گشتی حیزبوڵای لوبنان دیداری کردبوو؛ نەسروڵا پاش ئەو دیدارە وتبووی بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەم. دوا بە دوای پەیامی هەڕەشەئامێزی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، سەرتیپ پاسدار "محەمەدباقر قالیباف"، نوێنەری شورای ئیسلامی، هەڕەشەیەکی هاوشێوەی کرد. 

ئێستا لە حەوتووی دووهەمی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس‌دا، کۆماری ئیسلامی لە دۆخی بەرگری حەوتووی یەکەم هاتووەتە دەرەوە و لێدوانی هەڕەشەئامێزی گرتۆتە بەر. وەک ئەوەی ئەمیرعەبدوڵاهیان وتوویەتی، "کات بۆ چارەسەری سیاسی ڕوو لە کۆتاییە وئەگەری بەرفراوان بوونەوەی شەر لە بەرەکانی دیکەدا، لە قۆناغی بێ‌گەڕانەوە نزیک دەبێتەوە."

هەروەها ئەو پێش‌تر و لە کاتی سەرەفەرەکەی‌دا بۆ دەوحە کە شوێنی نیشتەجێ بوونی "ئیسماعیل هەینە"، یەکێک لە سەرکردە کاریگەرەکانی حەماسە، هەڕەشەی لە ئەمریکا کردبوو کە "ئەگەر مەودای شەڕ  بە دژی غەزە بەرفراوان بێتەوە، خەسارێکی زۆر بە ئەمریکا دەگات". "جەو بایدەن"، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لەم دواییانەدا وتبووی لە ڕێگای نێوەندگرەکانییەوە، سەبارەت بە هەرچەشنە دەستێوەردانێک لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس‌دا هۆشداریمان داوەتەوە ئێران.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەو گرووپە میلیشیایانەی لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن بە ئاشکرا هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکەن و زمانی ناڕاستەوخۆی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەڕەشەی زارەکی لە ناوچەکەدا بوون. 

"بێنیامین ناتانیاهۆ"، سەرۆک وەزیری ئیسرائیل، لە لێدوادنێکی‌دا لە کونستی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، وڵامی هەڕەشە زارەکییەکانی داوەتەوە و وتوویەتی "من پەیامێکم بۆ ئێران و حیزبوڵا هەیە، لە باکوور تاقیمان مەکەنەوە. ئەو هەڵەیەی یەک جار کردووتانە دووپاتی مەکەنەوە. سەرۆک کۆمار بایدەن پێیوتن ئەو کارە مەکەن. منیش ئەوەتان پێ دەڵێمەوە کە ئاگادار بن… . ئێمە ئامادەین لە باشووری ئیسرائیل درێژە بە شەڕ بدەین. هەروەها لە باکووریش ئامادەین". لە باکوورەوە ئاماژە بە لوبنان دەکات، لە باشووریشەوە بۆ کەرتی غەزە.

ئێستا هەموو ئەو هێزانەی کە ئەگەری پێکدادانیان لەگەڵ یەکتری هەیە لە ناوچەکەدا، بە ئاشکرا زمانی هەڕەشەکردنیان لە دژی لایەنەکانیان بەکارهێناوە، ئەگەرچی ئەمە خاوەن پێشینەیە، بەڵام لە ڕووی ژمارەی ئەو ئەکتەرانەی کە ئێستا هۆشداری دەدەن و هەڕەشەیان لێدەکرێت، بێ وێنەیە.

"مێهدی فەزائێلی"، یەکێک لە کاربەردەستانی ئۆفیسی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، لە بابەتێک‌دا کە بۆ هەواڵدەری "فارس" سەر بە سپای پاسداران نووسیویەتی، وتوویەتی "کاتێک دەستی فەلەستینییەکان بەتاڵ یان لانیکەم بەردی تێدا بوو بەسەرچووە. ئەمڕۆ خەباتکارانی فەلەستینی سەرەڕای هەموو سنووردارکردنەکان، بە مووشەک و درۆن تەیار کراون و ئیرادەی ئەوان بە سەد قات زیاترە لەو کاتە."

عەلی خامنەیی پێش‌تر ڕایگەیاندبوو کە "قاسم سولەیمانی" فەرماندەی تیرۆرکراوی سپای قودسی لقی دەرەوەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، دەستی فەلەستینییەکانی کەرتی غەزەی "پڕ" کرد"؛ کە ئاماژەیە بۆ پڕچەک‌کردنی میلیشیاکانی وەک حەماس.

پێدەچێت لە حەوتووی یەکەمی شەڕەکەدا و لە دوای ئارام بوونەوەی شۆکی هێرشە چاوەڕوان نەکراوەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، ئێستا کۆماری ئیسلامی بە هەڵسەنگاندنی هەلومەرجەکە، دۆخەکە بە گونجاو دەزانێت لە حاڵەتی بەرگری بێتەوە دەرەوە و بە گونجاوی دەزانێت هێرشی زارەکی دەست پێ بکات. دۆخێک کە کەم و زۆر وەبیرهێنەرەوەی هێرشی وڵاتانی عەرەبییە بۆ سەر ئیسرائیل لە شەڕەکانی شەش ڕۆژەی مانگی جۆزەردانی ١٣٤٦‌دا کە عەرەبەکان سەرکەوتنێکی دەستبەجێیان بەسەر ئیسرائیل‌دا خەیاڵ کردووە، بەڵام ڕووبەڕووی داگیرکردنی خاکەکەیان بوونەوە. 

پرسیاری سەرەکی لێرەدا ئەوەیە کە سیستمی دەسەڵات‌دار بە سەر ئێران‌دا، لە ئەگەری مسۆگەر نەبوونی خواستەکانی لە لایەن ئیسرائیلەوە و بەردەوامیی هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر غەزە، هەڕەشەکانی خۆی جێبەجێ دەکات یان نا؟

لە کاتی تیرۆری قاسم سولەیمانی‌دا لە لایەن ئۆپێراسیۆنی ئاسمانیی ئەمریکا لە بەفرانباری ١٣٩٨، کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی کاردانەوەی بەرامبەر و "تۆڵەسەندنەوە"ی کرد و ئەو کاتەی کە ڕای گشتیی جەماوەر بە گومانەوە چاویان لە کرداری کردنەوەی ئەم هەڕەشە دەکرد، بەشە چۆڵ کراوەکانی پێگەی ئاسمانیی عەینولئەسەدی ئەمریکا لە عێراق کردە ئامانجی موشەکەکانی خۆی.

لە یەکەم کاتژمێرەکانی هەمان ڕۆژدا بوو کە فڕۆکەیەکی گەشتیاریی بە ١٧٦ گەشتیارەوە لە ئاسمانی ئێران خستە خوارەوە و ڕایگەیاند کە ئۆپێراتۆرەکانی ئەو فڕۆکەیە بە هەڵە بە موشەکی ئەمریکایی زانیبوو کە ڕەنگە وڵاتە یەکگرتوەکان لە وڵامدانەوە بە موشەکبارانەکانی سپای پاسداران دژی عەینولئەسەد تەقانبێتی.

کۆماری ئیسلامی بە درێژایی ڕێبەرایەتیی عەلی خامنەیی تاکو ئێستا، خۆی لە چەند تێکهەڵچوونی سەربازیی ئەگەردار ڕزگار کردووە، بەڵام هەڕەشە سەربازییەکانی ئێستا دەتوانین بە جیدی‌ترین هەڕەشە لە ٣٠ ساڵی ڕابردوو بزانین و لەوێوە کە ئاگری جەنگی نێوان هەر دوو لایەن هەڵایسا، دەتوانین  بە مەتریسیداترینیشی بزانین.

ئەگەر ئیسڕائیل کۆتایی بە ئۆپێراسیۆن لە غەزە نەهێنێت، کۆماری ئیسلامی دەکەوێتە دۆخێکەوە کە دەبێت هەڕەشە سەرزارەکییەکانی خۆی کرداریی بکاتەوە، ئەگەر ئەمە بێت، وێنا کردنی ئەمەی کە کاردانەوەی ئیسڕائیل و هاوپەیمانەکانی چی دەبێت زۆر زەحمەتە.

ئەگەر بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسڕائیل، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەک شان وەبەر کرداری کردنەوەی هەڕەشەکانی خۆی نەدات، کردیت و ڕێزەکەی وەک دەوڵەتێکی خاوەن هەژمونی ناوچەکە، لەمەی کە ئێستا هەیە کەم‌تر دەبێتەوە.

هێرشی حەماس بۆسەر ئیسڕائیل و تێکهەڵچوونی هەر دو لایەنەکە، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەو هەڕەشانەوە کە کردویەتی، خستۆتە سەر دووڕیانێک و حکوومەتی ناچار کردووە کە یەکێکیان هەڵبژێرێت. لەگەڵ هەڵبژاردنی هەر یەکە لەم بژاردانەدا دۆخی سیاسیی سیستمی حاکم لە ئێران‌دا، چیتر ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش هێرشی حەماس بۆسەر ئیسڕائیل. 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لەسێدارەدانی دەستەجەمعیی ۱۰ زیندانی لە قزلحەسار؛ داواکاریی کاردانەی جیهانی دژی سێدارە

۲۸ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لەسێدارەدانی دەستەجەمعیی ۱۰ زیندانی لە قزلحەسار؛ داواکاریی  کاردانەی جیهانی دژی سێدارە