کۆرۆنا لە ئێران؛ حکومەت بەرپرسیارێتیی تەشەنەی بەرفراوانی کۆرۆنا دەخاتە ئەستۆی خەڵک
٤ی پووشپەڕ(٢٤ی جوو‌ن)
لە کاتێکدا وەزارەتی تەندروستی باسی لە پەسندکردنی داخوازیی پارێزگا سوورەکان بۆ داخستن و گەڕاندنەوەی سنووردارییەکان دەکرد، ڕەوتی تووشبوون و چوونە ژێر چاوەدێری پزیشکییەوە لە ١٥ پارێزگادا بەردەوام بەرەو هەڵکشانە. خووزستان، هۆرموزگان، بووشێهر، کوردستان، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە لووتکەی پیکی یەکەمی کۆڕۆنادان، فارس و کرمان لە دۆخێکی پڕمەترسیدان و ڕەوتی تووشبوون و خەواندن لە لوڕستان، خۆراسانی ڕەزەوی، گوڵستان، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، هەمەدان، زەنجان و چوارمەحاڵ و بەختیاری بەرەو هەڵکشانە.
"سیما ساداتلاری"، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، وتی لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ٢٥٣١ تووشبووی دیکە بە کۆڕۆنا تۆمار کراون و کۆی تووشبوان گەیشتە ٢١٢ هەزار و ٥٠١ کەس. هەر لەم ماوەدا ١٣٣ نەخۆش مردوون و کۆی گیانبەختکردوان لە ئێران گەیشتە ٩٩٩٦ کەس.
بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، پارێزگاکانی خووزستان، کوردستان، هۆرموزگان، بووشێهر و بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای فارس، لوڕستان، کرماشان و گوڵستان، لە ڕێژەی تووشبووان و خەواندنی نەخۆشانی تووشبوو بە کۆڕۆنا داکشان وەبەر چاو نەکەوتووە و هەر وا لە دۆخی هۆشداردان.
"سەعید نمەکی"، وەزیری تەندروستی وتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ١١١ملیار دۆلار و بەریتانیا ٢٢ ملیار پۆندی بۆ بەشی تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا خەرج کردووە بەڵام لە ئێران، "بە ئیزنی مەقامی موعەزەمی ڕێبەری" ، نزیک بە ١ ملیار یۆرۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لە بەرچاو گیراوە کە تا ئێستا واتە پاش سێ مانگ و نیو تەنیا کەمتر لە ٣٠٪ ی بۆ تەرخان کراوە.
ڕای وەزیری تەندروستی ڕوون نییە، ئەوەی کە لە ئێران بە یەک لەسەر چواری ژمارەی دانیشتووانی ئەمریکا وە، ٠.٩ لە سەدی ئەمریکا و بە حەشیمەتی زیاتر لە بەریتانیا، ١.٤ لە سەدی ئەو وڵاتەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا تەرخان کردووە ئایا جێی شانازییە یان سەرشۆڕی؟
لە کاتێکدا حەسەن ڕووحانی و دەوڵەتەکەی بەردەوام جەخت دەکەنە سەر پێویستی کرانەوەی شوێنەکان، وەزیری تەندروستی بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی کەسێک بدات، تاوانی ئەو دۆخە قەیرانییەی ئێستای هەندێ لە پارێزگاکانی ئێرانی خستە ئەستۆی کەمتەرخەمیی خەڵک و هەندێ لە بەرپرسان کە هەوڵی کرانەوەی شوێنەکان ئەدەن و وتی ئەوەی ئەمڕۆکە لە هەندێ لە پارێزگاکاندا دەبینرێت، پیکی دووهەمی کۆڕۆنا نییە بەڵکوو خولخواردنی پیکی یەکەمە لە پارێزگا جۆراوجۆرەکاندا.
بە وتەی نمەکی، پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا، خووزستان، بووشێهر، هۆرموزگان و کرماشان لە لووتکەی پیکی یەکەمدان و پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، فارس، و خۆراسانی ڕەزەوی لەوانەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا پیکی نەخۆشییەکە ئەزموون بکەن.
"عەلیڕەزا زاڵی"، فەرماندەی ئەنجومەنی کۆڕۆنای تاران، بە ئاماژە بە ئەگەریی چوونەسەرەوەی کەسانی تووشبوو بە کۆڤید-١٩ لە تاران، وتی: لە ئێستادا نزیک بە ٤٠ لە سەدی دەفرایەتی قەرەوێڵە لە تاران واتە نزیک بە ٤هەزار قەرەوێڵە هێشتا بەرقەرار و ئامادەی کەڵکوەرگرتنن و دەکرێ دیسان پێی زیاد بکرێت.
"عەلیڕەزا ڕەییسی"، جێگری تەندروستی وەزارەتی تەندروستی، بە ئاماژە بە پێویستیی کەڵکوەرگرتن لە دەمامک و هەروەها زۆرەملی بوونی لە کۆبوونەوەکان، شوێنە سەر داخراوەکان و تۆڕی گواستنەوەی گشتی، وتی لە هەندێ لە پارێزگاکاندا ٤ تا ٥ لە سەد و لە هەندێ پارێزگای دیکەدا ١٠ بۆ ١٢ لە سەد، لە پارێزگای تاران ژێر ٢٠ لە سەد و لە قوم و گێڵان سەرووی ٤٠ لە سەد گیرۆدەی کۆڕۆنا بوون.
بە وتەی جێگری تەندروستیی وەزارەتی تەندروستی، لە ئەنجومەنی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا بڕیار درا ئەو پارێزگایانەی کۆڕۆنا زۆر تەشەنای تێدا کردوون دەسەڵاتی ئەوەیان پێ بدرێ خۆیان بتوانن شوێنەکان دابخەن. داخوازیی ٧ پارێزگا بۆکارگێڕی کۆڕۆنا و ئیزنی پشوودان و گەڕانەوەی سنووردارییەکان پەسند کرا و بڕیار درا بە داخستنی شوێنە گشتییەکان لەم پارێزگایانە، جۆرێک پشوودان و خستنەگەڕی سنووردارییەکان بە شێوەی کاتی بەڕێوە بچێت.
"مێهدی محەمەدی" ئەندامی ئەنجومەنی کۆڕۆنای زانکۆی زانستەپزیشکییەکانی کرماشان، وێڕای ئاماژە بە خێرایی هەڵکشانی ئەژماری تووشبوان لە کرماشان وتی: ڕۆژانە بە شێوەیەکی ناونجی لە مانگی ڕەشەمەدا ٤ کەسی تووشبوو بە کۆڕۆنا، لە خاکەلێوەدا ٢٢ کەس و لە مانگی گوڵاندا ٧٦ کەسی تووشبوو بە کۆڕۆنا لە پارێزگادا تۆمار دەکرا بەڵام ئەم ڕەقەمە لە جۆزەرداندا گەیشتە ٢٢٦ کەس لە ڕۆژدا. ڕێژەی مردنیش هەر بەو پێیە چووەتە سەرەوە.
"سەعید کشمیری" سەرۆکی زانکۆی زانستەپزیشکییەکانی بووشێهر تووشبوونی ٤١٢ کارمەندی نەخۆشخانەکانی پارێزگای بووشێهری بە کۆڤید-١٩ ڕاگەیاند.
"مەهدی شەفیعی"، سەرۆکی زانکۆی زانستەپزیشکییەکانی کرمان، وتی بە گشتی پارێزگای کرمان لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردایە و هەر ئێستا لە دۆخی هۆشداردایە کە لەوانەیە دۆخەکە خراپتر ببێت و شەپۆلی دووهەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پارێزگا بگرێتەوە.
"ئەسغەر مەکارم"، سەرۆکی زانکۆی زانستەپزیشکییەکانی جیرۆفت هۆشداریی دا کە ئێستاکە نزیک بە تەواوی قەرەوێڵەی نەخۆشخانەکانی باشووری پارێزگای کرمان پڕ بوونەتەوە و مردنی سەرچاوەگرتوو لە تووشبوون بەم ڤایرۆسە لە هەڵکشاندایە و ئەمەیش جێی نیگەرانییە و ئەگەر هەموو خەڵک گیرۆدەی ئەم نەخۆشییە ببن ئەو کاتە ئیتر دەرەقەت نایەن.
"مێهرزاد لوتفی"، سەرۆکی زانکۆی زانستەپزیشکییەکانی شیراز، بە ئاماژە بەوەی کە لە ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای فارس مەرگی کۆڕۆنا باڵاترین ڕێژەی هەبوو، هۆشداریی دا کە بە چوونەسەرەوەی ئەژماری تووشبوان لە پارێزگادا، ژمارەی گیانبەختکردوانیش دەچێتە سەرەوە و بە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ شەپۆلی دووهەمی کۆڕۆنا، داوای لە پارێزگاری فارس کرد بۆ گەڕاندنەوەی سنووردارییەکان لە شەپۆلی دووهەمی قەیرانی کۆڕۆنادا چارەسەرێک بدۆزنەوە.
"ڕەزا نەجاتی"، وتەبێژی ئەنجومەنی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لە خووزستان، هۆشداریی دا کە کۆڕۆنا لە خووزستان بە خێرایی خۆ دەنوێنێ و ئەبێ بڕیاری خێراتر و جیددی‌تری بۆ بگیردرێ، کااتێ لە تاران ڕائەگەیەنرێ دۆخی خووزستان سوورە، ئەبێ بە ڕادەی ئەو سووربوونە بۆ خووزستاندا پێداویستی دابین بکەن.
"فەرەیدوون ڕەحمانی"، جێگری زانکۆی زانستەپزیشکییەکانی چوارمەحاڵ و بەختیاری وتی هەڵکشانی ڕێژەی نەخۆشانی خەوێندراو و تووشبوو بۆتە هۆی ئەوەی پارێزگا بکەوێته دۆخی هۆشدار و 80 لەسەدی دەفرایەتی ئەو بەشانەی بۆ کۆرۆنا دابین کرابوو، پڕ بۆتەوە و ئەگەر ڕێژەی نەخۆشەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرەوسەر بێت، پارێزگا ئەکەوێته دۆخی قەیرانەوە.
"فاتیما زەڕینئامیزی"، وتەبێژی (سازمان سەنجش) ڕایگەیاند هۆکارێک بۆ گۆڕانی کاتی ئەزموونه سەرانسەرییەکانی وڵات نییە و کونکور تەنانەت لەو شارانەیش که به هۆی نەخۆشی کۆڕۆناوە لە دۆخی سووردان به ڕەچاو کردنی پڕۆتۆکۆلە تەندرووستییەکان لە کاتی دیاری کراودا بەڕێوە دەچێت.
٥ی پووشپه‌ڕ (٢٥ی جوو‌ن)
له حاڵێکدا سه‌عید نمه‌کی، وه‌زیری ته‌ندروستی جه‌خت له‌وه ده‌کا که خووزستان له‌گه‌ڵ گیرۆیی قورسی کۆڤید-١٩ ڕوو به ڕوو بۆتەوە و خووزستان، کوردستان، هۆرموزگان، بووشێهر و کرماشان، زۆرترین ڕێژه‌یان له نه‌خۆشانی خه‌وێندراوی تووشبوو به کۆڤید-١٩ هه‌یه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێ ڕه‌وتی ته‌شه‌نا و هەڵکشانی خێرای نه‌خۆشه‌کان له ٧ پارێزگا بۆ وێنە لە تاران، فارس، مه‌شهه‌د و بووشێهر، جیێ نیگه‌رانییه.
"سیما سادات لاری"، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وتی له شه‌و و ڕۆژی ڕابردوو 2595 تووشبووی دیکه به کۆڕۆنا ناسراون و کۆی تووشبووان گە‌یشتووه‌ته ٢١٥ هه‌زار و ٩٦ که‌س. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا ١٣٤ نه‌خۆشی دیکه، گیانیان له‌ده‌س داوە و کۆی گیانبەختکردوانی کۆڕۆنا له ئێران‌دا، گه‌یشتووه‌ته ١٠١٣٠ که‌س.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وێڕای جه‌ختکردن له سه‌ر پێویستی که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌مامک به‌تایبه‌ت له کۆبوونه‌وه‌کاندا، وتی پارێزگاکانی خووزستان، کوردستان، هۆرموزگان، بووشێهر و کرماشان، زیاترین ڕێژه‌ی نه‌خۆشانی خه‌وێندراویان بووه.
حه‌سه‌ن ڕوحانی وتی ئێران خەریکی دەسپێکی قۆناغێکی دیکه‌ی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنایە که کەڵکوەرگرتن لە دەمامک وەک پێویست چاو لێ دەکا و رێکخراوه به‌رپرسیارە‌کان، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که به‌کارهێنانی ده‌مامک له کام ناوچه‌ی وڵات یان له چ شوێنگه‌لێک زۆره‌کی ده‌بێ، ڕێکارنامه‌یان ئاماده کردووه و پاش په‌سه‌ندبوونی له ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی به‌رەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
"سەعید کشمیری"سەرۆکی زانکۆی زانستەپزیشکییەکانی بووشێهر، هۆشداری دا که هاوکات له‌گه‌ڵ هەڵکشانی ئه‌ژماری تووشبووان به کۆڕۆنا و زیاد بوونی کتوپڕی ڕێژه‌ی نه‌خۆشه خه‌وێندراوه‌کان، ڕێژه‌ی نه‌خۆشانی کەلەلا له به‌شی چاودێرییه تایبه‌تییه‌کانیش سه‌رکه‌وتووه و چاوه‌ڕوانی ده‌کرێ که ڕێژه‌ی مردووه‌کانیش له هه‌فته‌کانی داهاتوودا، سه‌ر که‌وێت. هه‌روه‌ها به ئاماژه به مه‌رگی کچێکی ته‌مه‌ن ٧ ساڵان به هۆی تووشبوون به کۆڕۆنا له‌و پارێزگایه‌دا، هۆی مەرگەکەی گەڕاندەوە بۆ بە هەندنەگرتنی کۆڕۆنا لە لایەن خۆی و بنەماڵەکەیەوە.
"مه‌هدی قولیان"، جێگری ته‌ندروستی زانکۆی زانسته‌پزیشکییه‌کانی مه‌شهه‌د، هۆشداری دا کە ئه‌گه‌ر ئه‌ژماری تووشبووان به کۆڤید-١٩به خێرایی سه‌رکه‌وێت، سیسته‌می ته‌ندروستی و ده‌رمان ناتوانێ وه‌ڵامده‌ری ڕێژه‌ی نه‌خۆشه‌کان بێ، و ئێسته له کۆی ٥٠٠ پشکنینی ڕۆژانه‌ی کۆڕۆنا، ٢٠٠یان پۆزەتیڤه.
"فه‌رهاد ئه‌بولنژادیان"، سه‌رپه‌رشتیاری زانکۆی زانسته‌پزیشکییه‌کانی جوندیشاپووری ئه‌هواز، ڕایگه‌یاند که نزیکه‌ی ١٠٠ منداڵی خووزستانی تووشی کۆڕۆنا هاتوون، به‌ڵام به خۆشییه‌وه ته‌نیا ٢ تا ٣ منداڵی تووشبووی کۆڕۆنا مردوون، که ئه‌وانیش نه‌خۆشی بنه‌کۆکییان بووه.
"جه‌واد ئاقازاده"، سه‌رۆکی زانکۆی زانسته‌پزیشکییه‌کانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕایگەیاند کەسوکاری ئەو نەخۆشە کۆڕۆناییەی کە لەپیرانشار هێرشیان کردبووه سه‌ر پزیشکێکی پسپۆڕی بێهۆشی، دەسبەسەر کراون. هاوڕێیانی ئه‌و نه‌خۆشه، پاش مردنی نه‌خۆشه‌که‌یان، به گه‌له‌کۆمه‌کی هێرشیان کردبوە سەر ئەو پزیشکە و لێیان دابوو.
"ئارش نه‌جیمی"، وته‌بێژی زانکۆی زانسته‌پزیشکییه‌کانی ئیسفه‌هان، ڕایگه‌یاند دەفرایەتی خەواندن له نه‌خۆشخانه‌کانی تایبه‌ت به کۆڕۆنا لەم پارێزگایە پڕ بوونه‌ته‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده و بارهێنان، له‌باره‌ی تاق و جووت کردنی ڕۆژانی چوونەوە بۆ قوتابخانه، بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پشووی پێنجشه‌ممە، وتی کاتی فێرکاری ده‌که‌ینه دوو به‌شی سێ ڕۆژه و به‌م شێوه، ٣ رۆژیان ده‌بێته فێرکاری ڕواو‌ڕوو، ٣ ڕۆژیش ده‌بێته فێرکاری ئانلاین. هه‌روه‌ها پشووی پێنجشه‌مانه‌ی قوتابخانه‌کانمان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، بۆ ئەوەی ٦ ڕۆژمان بۆ فێرکاری ببێت.
"سه‌عید نمه‌کی"، وه‌زیری ته‌ندروستی هۆشداری دا خووزستان له‌گه‌ڵ گیرۆیی تا ڕاده‌یه‌ک قورسی کۆڕۆنا به‌ره‌وڕووه و وتی بە بەراوردی من لووتکەی نه‌خۆشییه‌که له‌و پارێزگایه، تا چه‌ن ڕۆژی دیکه دائەکشێ.
"محه‌مه‌د مه‌هدی شه‌هریاری"، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕایگه‌یاند بۆ به‌رەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا له‌و پارێزگایه، سنووداری نوێ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌ڕێوه دێنە ئاراوە و وتی ناوه‌ندی فێرکارییه باڵاکان، حوجرەی فێرکارییە ئایینیەکان، کتێبخانه‌کان، باخچه‌ی ساوایان، مه‌له‌وانگه سه‌رگیراوه‌کان، مزگه‌وته‌کان، قاوه‌خانه‌کان، ناوه‌نده گه‌شت و گوزارییه‌کان، باخچه‌ی ئاژه‌ڵان و هۆڵه‌کانی یاری منداڵان، له ئه‌وڕۆ، پێنجشه‌مه‌وه، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته داده‌خرێن.
"مه‌هدی حاج محه‌مه‌دی"، سه‌رۆکی رێکخراوه‌ی بەندیخانەکان وتی بەندیخانەکان نەکەوتوونەتە دۆخی سووری کۆڕۆناوە و تا ئێستا زیاتر له ٨ هه‌زار بابه‌ت، کاری پاڕاکلینیکی تایبه‌ت به به‌ندکراوانی گومانلێکراوی تووشبوو به ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئه‌نجام دراوه و بۆ ڕەچاو کردنی مه‌ودای کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ڕاگواستنی کۆڕۆنا، هه‌موو دیدارێکی کابینی و رواوڕووی بەندیخانەکان، هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
"عه‌لی‌ڕه‌زا زاڵی"، فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی کۆڕۆنای تاران ڕایگه‌یاند ئه‌و که‌سانه‌ی که له شوێنه گشتییه‌کاندا ده‌مامک لێناده‌ن، بۆ جاری هه‌وه‌ڵ وه‌بیریان ده‌هێننه‌وه و بۆ جاره‌کانی دوایی، به شێوه‌ی پێشگرانه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵیان هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ن.
از بخش پاسخ‌گویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە