close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۹ ڕەزبەری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

کۆرۆنا لە ئێران؛ سنووردارکردن لە ٢٥ پارێزگا و ٤٦ شاری وڵاتدا ڕاگەیەندرا

 

ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەر لە ٢٥ پارێزگا و ٤٦ شاری ئێراندا سنووردارکردنی توندتر ڕاگەیەندرا. "حەسەن ڕوحانی"، سەرۆک کۆمار لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنادا ڕەخنەی لە جێبەجێنەکرانی ڕێکارە پەسندکراوەکانی ئەنجومەنەکە گرت و وتی: "بەداخەوە ئەو ڕێکارانەی لێرە پەسند دەکران، بەباشی جێبەجێ نەدەکران. بۆیە لەسەر فەرمانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بڕیارگەیەک بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکان دامەزرا."

لە ڕۆژی ٣ی خەڵوەرەوە لەسەر فەرمانی "عەلی خامەنەیی"، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی سنووردارکردنی زیاتر بۆ ڕووبەڕووبەنەوەی تەشەنەی کۆرۆنا دیاریکرا و بڕیارگەیەکیش بەمەبەستی جێبەجێکردنیان دامەزرا.

بەپێی ڕێکارە نوێکان لە ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەرەوە لە ٢٥ پارێزگا و ٤٦ شاری ئێراندا سنووردارکردنی توندتر ڕادەگەیەندرێت و جێبەجێ دەکرێت، ئەو سنووردارکردنانە تاوەکو ڕۆژی ٢٣ی خەزەڵوەر بەردەوامییان دەبێت. هەروەها کەرەنتین لە ٤٣ شاردا کە پێشتر ڕاگەیەندرابوو درێژدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە "محەمەدڕەزا شانەساز"، سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان ڕایگەیاند کە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار ڤاکسینی ئانفولانزا دابینکراوە و بەسەر دەرمانخانەکاندا دابەشکراوە و وابڕیارە بدرێتە ئەو کەسانەی پێویستیی بەپەلەیان پێیەتی.

بەپێی دوایین ئامار کە "سیما سادات سالاری"، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری تاوەکو ئەمڕۆ ٣٨٦ تووشبووی دیکەی کۆڤید-١٩ گیانیان لە دەست داوە و ژمارەی کۆی قوربانیانی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٣٤ هەزار و ٨٦٤ کەس.

هەروەها لەو ماوەیەدا حەوت هەزار و ٨٢٠ حاڵەتی تووشبوون لە وڵاتدا تۆمارکراون کە دوو هەزار و ٤١٧ لەوان لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون.

ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای کرماشان لە ژێر چاودێڕیی پزیشکیدان هەزار کەسی تێپەڕکردووە. "هووشەنگ بازوەند"، پارێزگاری کرماشان لەو بارەیەوە دەڵێت کە کرماشان پێویستیی بە نەخۆشخانەی سەحرایی هەیە.

"فەرهاد ئاریانفەر"، فەرماندەی ئەرتەشی ڕۆژئاوای ئێرانیش وتوویەتی ئەگەر پێویست بێت لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا نەخۆشخانەی سەحرایی بەرپا دەکەین.

"ئیبراهیم شەکیبا"، جێگری تەندروستیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان وتوویەتی تاوەکو ئێستا ٨٧٧ هاوڵاتی لەو پارێزگایەدا بەهۆی تووشبوون بە کۆڤید-١٩ گیانیان لە دەست داوە و ٥٠٠ کەسی دیکەش گیانیان لە دەست داوە کە گومانیان لەسەر بووە بەهۆی کۆرۆناوە بووبێت.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

لەسێدارەدانی ٥٩ لاوی مەهابادی؛ خوێندنەوەی ڕووداوێکی سەرسووڕهێنەری مێژوویی

۹ ڕەزبەری ۱۳۹۹
هاوری یوسفی
خوێندنەوەی وتارە لە ۷ خولەکدا
لەسێدارەدانی ٥٩ لاوی مەهابادی؛ خوێندنەوەی ڕووداوێکی سەرسووڕهێنەری مێژوویی