کۆرۆنا لە ئێران گیان لەدەستدانی ٩٣ کەسی دیکەی لێکەوتەوە
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندان ٩٣ هاوڵاتی دیکە بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی کۆڤید-١٩ گیانیان لەدەستدا.
"سیما سادات لاری"، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکرد کە شەش هەزار و ٢٠٤ حاڵەتی دیکەی تووشبوون لەو ماوەیەدا تۆمارکراوە کە ٦٧٧ لەوان لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون.
ئاماژەی بەوەش دا کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون یەک ملیۆن و ٣٥٤ هەزار و ٥٢٠ کەسە.
بە گیان لەدەستدانی ٩٣ کەسی دیکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی کۆی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە ٥٧ هەزار و ١٥٠ کەس.
لە ئێستادا ١٠ شار لە دۆخی سوور، ٢٣ شار لە دۆخی هۆشداری، ١٦٣ شار لە دۆخی زەرد و ٢٥٢ شار لە دۆخی شین دان.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە