close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۲۰ بەفرانباری ۱۳۹۹
.

١١ هاوڵاتی دیکە لە بۆکان دەستبەسەرکران

 

بەگوێرەی هەواڵێکی هەگاو، هێزە ئەمنییەکان لە شاری بۆکان ١١ هاوڵاتی دیکەیان دەستبەسەرکرد. بەم شێوەیە ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە بۆکان لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە ١٩ کەس.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار  هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە گوندەکانی "لەگز" و "عەباس ئاوا" و ١١ کەسیان دەستبەسەرکردووە.

ئەو هاوڵاتیانە پاش دەستبەسەرکران براون بۆ شوێنێکی نادیار و تاوەکو ئێستاش هۆکاری دەستبەسەرکردنیان دیار نییە.

لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٦١ هاوڵاتی و چالاکی کورد لە کوردستان، تاران و کەرەج دەستبەسەرکراون.

دەزگای دادی ئێران تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییانە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۱۸ بەفرانباری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.