close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۲۷ بەفرانباری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

کۆرۆنا لە ئێران؛ ئەگەری تەشەنەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە گۆڕێدایە

 

هەڵکشانی بەشێنەیی ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا و هۆشدارەکان سەبارەت بە ئەگەری تەشەنەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا گرنگترین هەواڵەکانی تایبەت بە کۆرۆنای ئەمڕۆ بوون.

"حەسەن ڕوحانی"، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ شەممە ١١ی ڕێبەندان وتی کە هەوڵمان ئەوەیە لە دوو مانگی داهاتووی ئەمساڵیشدا شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا تەشەنە نەکات.

"موستەفا موعین"، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای نیزام پزیشکیی وتی: "وڵات گەیشتووەتە لێواری هەڵدێری شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا. ئەگەر لوتکەی چوارەمیش ڕووبدات، ڕێژەی تووشبوون و گیان لەدەستدان زیاددەکات."

"عەلیڕەزا ڕەئیسی"، وتەبێژی ئەنجومەنی بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا وتی کە هەموو ئەو گەشتیارانەی دێن بۆ ئێران دەبێت دەرئەنجامی پشکنینی "پی سی ئار"ی کۆرۆنایان نەرێنی بێت. هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو گەشتیارانە دەبێت بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لە کەرەنتین دا بن.

بەگوێرەی دوایین ئامار کە "سیما سادات لاری"، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١١ی ڕێبەندان ٨٢ هاوڵاتیی دیکە بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی کۆڤید-١٩ گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی کۆی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووە ٥٧ هەزار و ٨٨٩ کەس.

هەروەها وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتوویەتی کە شەش هەزار و ٣١٧ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی کۆڤید-١٩ لەو ماوەیەدا لە ئێران تۆمارکراوە کە ٥٠٦ لەوان لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون.

لە ئێستادا ١٨ شاری لە دۆخی هۆشداری، ١٢٣ شار لە دۆخی زەرد و ٣٠٧ شار لە دۆخی شین دان.

لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣٢ هاوڵاتیی دیکە لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون و ئەوەش یەک و نیو ئەوەندەی هەموو ئەو کەسانەیە کە لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۲۷ بەفرانباری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.