مەترسیی ماوەبەسەرچوونی ٤٠ ملیۆن دۆلار کاڵا لە دەپۆکانی ئێران
جێگری تەکنیکی گمرکی ئێران دەڵێت کە نزیکەی ٤٠ ملیۆن دۆلار کاڵا لە دەپۆکانی ئێران لە مەترسیی ماوەبەسەرچووندان.
"مێهرداد جەمال رۆنەقی" ئاماژەی بە لێکەوتەکانی ماوەبەسەرچوونی ئەو کاڵا پێویستانە داوە و وتوویەتی: "هەندێک سیاسەت و ڕێوشوێن سەبارەت بە ڕێگریکردن لە چوونەدەرەوەی دراو لە وڵات نەک تەنیا نەبوونە هۆی ڕێگریکردن لە قاچاخ، بەڵکو بێبشبوونی دەوڵەت لە وەرگرتنی بەشەپارەی هاوردەکردنی کالاشی لێکەوتووەتەوە."
وتوشیەتی کە کەرەستەی جوانکاری و تەندروستی، سیستمی گۆڕینی هەوا، کەرەستەی نووسین، قوماش، کەرستەی وەرزشی، کەرەستەی تایبەت بە ناو ماڵ و میوەی وەک مۆز و ئاناناس هەندێک لەو کاڵایانەن کە لە دەپۆکانی گمرکدا ماونەتەوە و ئەگەری هەیە بەم زووانە ماوەیان بەسەر بچێت.
لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا هەندێک دانوستان ئەنجام درا بۆ ئەوەی ئەو کاڵایانە لە دەپۆکانی گمرک دەربکرێن و بەسەر فرۆشگەکاندا دابەشبکرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کارێک بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام نەدراوە.
لە کۆتاییشدا هۆشداری داوە کە ئەگەر هەرچی خێراتر بڕیاری پێویست سەبارەت بەو کاڵایانە دەرنەکرێت ئەگەری ماوەبەسەرچوونیان دەچێتە سەرەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە