close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

مێتۆدۆلۆژیی ڕاستی دەرخستن لە ئێران‌وایەردا

۵ ڕێبەندانی ۱۳۹۹
ئێران‌وایەری کوردی
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
مێتۆدۆلۆژیی ڕاستی دەرخستن لە ئێران‌وایەردا

 

مێتۆدۆلۆژیی ڕاستی دەرخستن لە ئێران‌وایەردا
مێتۆدۆلۆژیی ڕاستی دەرخستن لە ئێران‌وایەردا

 

ڕاستی دەرخستن مێتۆدێکە بۆ هەڵسەنگاندنی ئیعتباری بانگەشەکان، هەواڵەکان و گێڕاونەوەکان کە لە ڕاگەیاندنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان لە نێوان هاوڵاتیاندا بڵاودەبنەوە. لە جیهانی ئەمڕۆدا دەرخستنی ڕاستیی ئەو هەموو بابەتەی لە ڕاگەیەندنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەبنەوە کارێکی ئاسان نییە. ئێران وایەر لەم پرۆژەیەدا هەوڵ دەدات کە سەرچاوە باوەڕپێکراوە ناوخۆ و نێودەوڵەتییەکان بەمەبەستی دەرخستنیی ڕاستیی ئەو بابەتانە بەکار بهێنێت. لەم بابەتەدا هەوڵ دەدرێت کە چۆنێتیی هەڵبژاردنی بابەتەکان و مێتۆدەکەمان بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان بخەینە ڕوو.

١. بابەت یان سابجێکتەکان

دەربڕینی کەسانی یاسایی و ئاسایی سەبارەت بە ناوەندە دەوڵەتی و سەربازییەکان لە ئێران، لە پەیوەندی بە جیهانی عەرەبدا، سیاسەتە ناوخۆ و دەرەکییەکانی ئێران و هەموو جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە ئێران و پێوەرە ئابوری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان کە لە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان لە ئێراندا دێنە ئاراوە دەتوانن بابەتی ڕاستی دەرخستنی ئێران وایەر بن.

ئەم پرسیارانە بۆ دیاریکردنی بابەتی ڕاستی دەرخستن گرنگن و دەتوانن یارمەتیدەر بن.

  • ئایا ئەو دەربڕینە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانە لە ئێران، ناوچەکە ئەوروپا و ئەمریکایە؟
  • ئایا ئەو دەربڕینە تا ئێستا لەلایەن کەسی دیکەوە وتراوە یان ئەگری هەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبێتەوە؟
  • ئایا ئەو دەربڕینە دەتوانێت ڕای بەردەنگ بەلاڕێدا ببات؟ ئایا مومکینە کە بەردەنگ پاش خوێندنەوەی ئەو بابەتە پرسیار لە خۆی بکات کە ئایا ئەو بابەتە ڕاست بووە یان نا؟
  • ئایا ئەو دەربڕینە لە ڕووداوێکی ڕاست یان پشتڕاستکراوەوە سەرچاوە دەگرێت؟

٢. شێوەی هەڵبژاردن

تیمی ڕاستی دەرخستنی ئێران وایەر لەو بابەتانە دەکۆڵیتەوە کە بەرپرسان و کەسە دیارەکان باسی دەکەن، یان لە بانگەشە سیاسییەکان، هەڵبژاردنەکان و ڕاگەیەندنەکان دەخرێنە بەر باس. دوتریش بەراورد بە پلەی گرنگییان لە پەیوەندیی بە ڕووداوەکانی ئێران، جیهانی عەرەب، ئەمریکا و ئەوروپا هەڵدەبژێردرێن.

مومکینە کە ئەو بابەتانە لەلایەن پەیامنێران یان بەردەنگەکانی ئێران‌وایەرەوە بە دەستی تیمی ڕاستی دەرخستن گەیشتبێت. تیمی ڕاستی دەرخستنیش بە پشت بەستن بە ڕێسای بێلایەنی لە ڕاستیی ئەو بابەتانە دەکۆڵیتەوە بە ڕەچاوکردنی ئەو ڕێسایانەی لە بەردەوامیدا دێت.

٣. لێکۆڵینەوەکان

پاش ئەوەی بابەتەکە بۆ دەرخستنی ڕاستی پشتڕاست کرایەوە، تیمی ڕاستی دەرخستن لێکۆڵینەوەکانی دەست پێدەکات. لە هەموو ئەو بابەتانەدا هەوڵمان ئەوە دەبێت پەیوەندیی بە سەرچاوەی سەرەکییەوە بکەین و زیانیاریی زیاتر لەو بارەیەدە وەدەست بخەین. هەموو سەرچاوە ئازادەکان بۆ وەدەست خستنی زانیاریی لە ناوخۆ و جیهان بەکاردەهێندرێن بۆ ئەوەی بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی ڕاستیی ئەو دەربڕین یان بانگەشەیە بخرێتە ڕوو. 

٤. هەڵسەنگاندنی بانگەشەکان

بەڵگە و ئارگومێنتەکان بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر دەخرێنە بەر دەستی سەرنووسەرانی ئێران وایەر. ئەگەر ئەوانیش پشتڕاستی بکەنەوە، ڕاپۆرتەکە بەمەبەستی ڕاستی دەرخستنی ئەو بانگەشەیە ئامادە و بڵاودەکرێتەوە. ئاماژەی سەرەکیی ئەو ڕاپۆرتە بەو بانگەشەیە دەبێت کە خراوەتە ژێر لێکۆڵینەوەی ڕاستی دەرخستنەوە. پاشان کورتەیەکی ئەو بەڵگە و ئارگومێنتانەی بەدەست هاتوون ئاراستە دەکەین. سەرچاوەکان و جۆری بەکارهێانیشیان دەخەێنە ڕوو. لەکۆتاییشدا دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەڵگەکان و پلەی ڕاستیی بانگەشەکە ئاراستە دەکەین.

تیمی ڕاستی دەرخستنی ئێران وایەر شیی دەکاتەوە کە بۆچی و چۆن ئەو پلەیە تەرخان کراوە بۆ ئەو ئەو بانگەشەیە.

٥. پلەبەندی

ئەو بانگەشانە دەتوانن بکەونە یەک لەم خانانەوە کە لە زۆر ڕاستەوە تا زۆر درۆ دەگرنەوە. 

  • درۆی پینۆکیۆ: ئەو دەربڕین و بانگەشانەی نەڕاست بوونیان پێشتر پشتڕاست کراوەتەوە و بەپێی بەڵگە و لێکۆڵینەوەکان درۆبوونیان سەلمێندراوە، واتە درۆیەکی ئاشکران.
  • ڕاست نییە: دەبڕینێکی نەڕاست کە سەبارەت بە ڕووداوێکی تازەیە و پێشتر درۆبوونی نەسەلمێندرابێت.
  • بەلاڕێدابەر: ئەو بانگەشانەی تێیاندا هەوڵ دراوە لە هەندێک ڕاستیی کەڵک وەربگیرێت بۆ ئەوەی نەڕاستبوونی بانگەشەکە بپۆشێندرێت.
  • ڕاستی: کاتێک دەربڕین یان بانگەشەیەک بە بەڵگە و ڕاستییەکان بسەلمێندرێت.
  • نەسەلمێندراو و ڕەتنەکراوە: هەندێک جاریش مومکینە بگەینەوە ئەو دەرئەنجامە کە ناکرێت ڕاستی یان نەڕاستبوونی ئەو بانگەشەیە دیاری بکرێت. ئەو بابەتانە مومکینە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ناوخۆ لە حکومەتی کۆماری ئیسلامیدا بن، یان ئەوەی دەربڕینێکی ئەوەندە شەخسی بن کە نەکرێت سەبارەت بە نیازی بێژەرەکەیان بڕیاربدرێت.

ڕێککردنەوە/ستاندەرەکان بۆ ڕاستی دەرخستن

ئەگەریش دواتر بەڵگەی زیاتر بگاتە دەستمان وەک پەیوەست یان ڕێککردنەوە بڵاوی دەکەینەوە و باتەکە نوێ دەکەینەوە. هەروەها شیی دەکەینەوە بۆچی و چۆن چیمان ڕێک کردووەتەوە.

ئێڕان‌وایەری کوردی لەڕێی ئیمێلی [email protected] پێشوازیی دەکات لە هەموو پێشنیارەکانتان سەبارەت بە پڕۆژەی ڕاستی دەرخستن.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۵ ڕێبەندانی ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.