close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۱۴ ڕێبەندانی ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

کۆرۆنا لە ئێران؛ مەترسیی تەشەنەی جۆری پێشکەوتووی ڤایرۆسەکە

لە سەروبەندی ساڵیادی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، لەم ڕۆژانەدا مەترسیی تەشەنەی جۆری پێشکەوتووی ڤایرۆسەکە هاتووەتە ئاراوە. بەگوێرەی ئامارەکان، ڕێژەی قوربانیانی جۆری پێشکەوتووی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە لە جۆری پێشووەکەی.

نۆ شاری پارێزگای خوزستان هەر وەک ڕۆژانی دیکەی ئەم هەفتەیە لە دۆخی سوور دان و پێدەچێت کە ئەوە بەهۆی تەشەنەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بێت.

"کیانوش جەهانپوور"، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان ڕایگەیاند کە تاوەکو ئێستا ١٧ حاڵەتی تووشبوون بە جۆری پێشکەوتووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا تۆمارکراوە کە حەوت لەوان لە پارێگای قەزوین بوون.

"سەعید نەمەکی"، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاندووە کە دوورە ئەگەر ژمارەی تووشبوونی جۆری پێشکەوتووی ڤایرۆسەکە لە پارێزگای قەزوین تەنیا ئەو چەند کەسە بن کە تۆمارکراوە، بەهەر حاڵ گرنگ ئەوەیە کە شەپۆلی یەکەمی تەشەنەی ئەو جۆرەی ڤایرۆسەکە لە هەر شوێنێکەوە دەست پێ بکات هەر دەبێت لەوێش بکوژێندرێتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامار کە "سیما لاری"، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان هەشت هەزار و ١١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکراوە کە ٦٩٠ لەوان لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراوە.

هەر لەو ماوەیەدا ٨٩ هاوڵاتی دیکە بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەم شێوەیە ژمارەی کۆی قوربنیانی ڤایرۆسەکە لە ئێران گەیشتووەتە ٥٩ هەزار و ١١٧ کەس.

لە ئێستادا ٩ شار لە دۆخی سووردا، ٢٩ شار لە دۆخی هۆشداری، ٢٢٨ شار لە دۆخی زەرد و ١٧٢ شار لە دۆخی شین دان.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۱۴ ڕێبەندانی ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.