close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۱۲ ڕەزبەری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

لە هەمەدان ژنێکی کوردی خەڵکی سنە بەدەستی هاوسەرەکەی کوژرا

ڕێکخراوی "هەنگاو" بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کە کە ژنێکی کوردی خەڵکی سنە لە شاری هەمەدان بەدەستی هاوسەرەکەی کوژراوە.

بەپێی هەواڵەکە، ئەو ژنە کە ناوی "لەیلا شەکیبا" بووە شەوی هەینی ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٠بەدەستی هاوسەرەکەی و بەزەربی چەقۆ کوژراوە.

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراویش سەبارەت بەو ڕووداوە بە هەنگاوی وتووە، کە لەیلا شەکیبا دایکی دوو منداڵ و دانیشتووی هەمەدان بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وتووە، کە هاوسەری لەیلا شەکیبا بەبەهانەی "ناکۆکیی بنەماڵەیی"ەوە لە ماڵەکەی خۆیدا داویەتە بەر چەقۆ و کوشتوویەتی.

هەروەها ڕاگەیەندراوە، کە بنەماڵەی لەیلا شەکیبا ڕۆژی هەینی تاوەکو نیوەڕۆ لەماڵی کچەکەیان بوون و ئێوارەی ئەو ڕۆژە گەڕاونەتەوە بۆ سنە.

تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کامە لە دەزگا بەرپرسیارەکانی کۆماری ئیسلامی وەک پۆلیس و داوکاریی گشتی لە پارێزگای هەمەدان و کوردستان، کاردانەوەیان بەرامبەر بەو تاوانە پیشان نەداوە.

ژن کوژی لە کوردستان و ئێران هەمیشە ڕۆژەڤ بووە و هۆکاری سەرەکیی ئەو تاوانانەش لە زۆربەی کەیسەکاندا "نامووس" ڕاگەیەندراوە.

چالاکانی مافی ژنان یاساکانی کۆماری ئیسلامی و سزای کەمی تاوانی کوشتنی ژنان بە ڕێخۆشکەر دەزانن بۆ پەرەسەندنی ئەو تاوانە.

ئێران یەکێکە لەو چوار وڵاتەی، کە "کۆنڤانسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاواردن لەدژی ژنان"ی واژۆ نەکردووە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۱۲ ڕەزبەری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.