close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۱۸ ڕەزبەری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

پسپۆڕێکی سەربازیی ڕووسی: تاران پارەی نییە چەکمان لێ بکڕێت

ڕۆژنامەی ڕووسی "ئیزۆستیا" لە ڕاپۆرتێکدا پەرژاوەتە سەر دانوستانە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ڕوسیا و لەسەر زاری پسۆڕێکی سەربازیی ڕووسیەوە ڕایگەیاندووە، کە ئێران پارەی نییە چەک لە ڕوسیا بکڕێت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، "محەمەد باقری"، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەمیانەی گەشتی ئەم دواییانەیدا بۆ مۆسکۆ لەسەر کڕینی نوێترین فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا لەگەڵ بەرپرسانی ڕوسی دانوستانی کردووە.

ڕۆژنامەی ئیزۆستیا لەو ڕاپۆرتەدا باسی ئەوەی کردووە، کە ئێران زیاتر لە هەمیشە پێویستە بە نوێکردنەوەی کەرەسە سەربازییەکانی هەیە چونکە چەندین مەترسی و هەڕەشەی جدی لەسەریەتی.

لەو مەترسی و هەڕەشانەش ئاماژە بە هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دراوە.

"ئاندرێ فرۆلۆف" وتوویەتی، کە سەرەڕای هەموو کێشە مادی و داراییەکانی کۆماری ئیسلامی، بەڵام ئەگەری هەیە کە ئێران بتوانێت یەک یان دوو سیستمی بەرگریی ئاسمانیی "ئێس-٤٠٠" لە ڕوسیا بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئێران چەندین ساڵە تامەزرۆیی خۆی بۆ کڕینی چەک و کەرەسەی سەربازی لە ڕوسیا ڕاگەیاندووە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۱۸ ڕەزبەری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.