مەریەم سادقی، چالاکی کرێکاریی کورد لە سنە دەستبەسەرکرا
"مەریەم سادقی" چالاکی کرێکاریی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی ڕابردوو شەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مەریەم سادقی و دەستبەسەریان کردووە.
مەریەم سادقی ئەندامی "کۆمیتەی هەماهەنگیی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان"ە لە شاری سنە.
لەو هەواڵەدا هاتووە، کە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەرکردنی مەریەم سادقیدا ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلە شەخسییەکانیدا گرتووە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەربوونی ئەو چالاکە کرێکارییە کوردە لە بەردەستدا نییە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە