کۆرۆنا لە ئێران؛ ٨٢ هاوڵاتیی دیکە گیانیان لەدەستدا
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی سەرماوەز ٨٢ هاوڵاتیی دیکە بەهۆی تووشبون بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی کۆی قوربانیانی کۆرۆنا لەو وڵاتە نزیک بووەوە لە ١٣٠ هەزار کەس.
هەر لەو ماوەیەدا چوار هەزار و ٣١٢ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە کە ٦٦٠ لەوان لە نەخۆشخانەکاندا خراونەتە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.
ئەو ئامارانە لەکاتێکدا ڕادەگەیەندرێن کە پێشتر بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی دانیان بەوەدا نابوو کە ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران سێ بۆ چوار ئەوەندەی ئامارە فەرمییەکانە.
لەئێستادا ٢٢ شار لە دۆخی هۆشداری، ٢٠٧ شار لە دۆخی زەرد و ٢١٩ شاری دیکە لە دۆخی شین دان.
وەزارەتی تەندروستی ئێران هەروەها ئاشکرایکردوە، کە باری تەندروستیی سێ هەزار و ٣٢٨ تووشبووی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە ناجێگیرە.
لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەری پەیوەندیی گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠٦ ملیۆن دۆز ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لەو وڵاتەدا بەکارهێندراوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە