close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۲ سەرماوەزی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

دەزگای داد: لە ناڕەزاییەکانی ئسفەهاندا ١٣٠ کەس دەستبەسەرکراون

وتەبێژی دەزگای دادی ئێران ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی لەمیانەی خۆپیشاندانەکانی شاری ئیسفەهاندا بەرامبەر بێ‌ئاوی دەستبەسەرکراون ١٣٠ کەس بووە.

"زەبیحوڵلا خوداییان"، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٠، لە پرێس کۆنفراسێکدا وتی، هەندێک لەو ١٣٠ کەسە زۆر خێرا پاش دەستگیربوونیان ئازادکران و بۆ هەندێکی دیکەش بڕیاری ئازادی بە دانانی بارمتە دەرکراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە ڕۆژی ڕابردوو دووشەممە ١٥ی سەرماوەز هەدێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوان ئازادکراون.

وتەبێژی دەزگای داد هەروەها وتی، جگە لەو کەسانەی تۆمەتبارن بە "تەقە کردن و بەجۆرێک تێکدەری ئاسایشی گشتی ئەژماردەکرێن"، ئەوانی دیکە یان ئازادکراون یان بەم زووانە پاش ئەنجامدانی کاروباری ئیداری ئازاددەکرێن.

"ئەسەدوڵلا جەعفەری"، سەرۆکی گشتیی دادگای ئیسفەهان ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەز ڕایگەیاند، لقێکی تایبەت لە دادگای ئسیفەهان دامەزراوە بۆ ئەوەی هەندێک لە دەستبەسەرکراوانی تیادا دادگایی بکرێت.

سەرەتای مانگی سەرماوەز، جووتیاران و هاوڵاتیان لە پارێزگاکانی ئیسفەهان و چارمەحاڵوبەختیاری ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بەرنامەی گواستنەوەی ئاو لەو پارێزگایانەوە بۆ پارێزگاکانی دیکە.

لە ناڕەزاییەکانی ڕۆژی هەیی ٥ی سەرماوەزی شاری ئیسفەهاندا، هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ و چەکی ساچمەیی هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان.

لەو ناڕەزاییانەدا لانیکەم ٣٠ کەس بە گولـلەی ساچمەیی بریندارکراون، کە زۆربەیان لە نەخۆشخانەکاندا خرانە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.

پێشتر لەمانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لەپارێزگای خوزستان زنجیرە خۆپیشانداێک بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ بەڕێوەچوو بەرامبەر بە قەیرانی ئاو لەو پارێزگایەدا، لەو ناڕەزاییانەدا لانیکەم ١٤ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژران و سەدان کەسی دیکەش دەستگیرکران.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۲ سەرماوەزی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.