مامۆستایانی زیاتر لە شەست شار نەچوونە هۆڵەکانی خوێندن و وانەیان نەوتەوە
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠، لەسەر بانگەوازیی "شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران"، مامۆستایان لە خوێندگاکانی ٦٠ شار نەچوونە هۆڵەکانی خوێندن و وانەیان نەوتەوە.
بەشێکی بەرچاوی ئەم مانگرتنە لە سێ پارێزگای ئیلام، کرماشان و کوردستان بەڕێوەچوو، بۆ وێنە مامۆستایان لە زۆربەی خوێندگاکانی سنە، مەریوان، سەقز و بیجار لە درێژەی زنجیرەناڕەزاییەکانی مامۆستایاندا مانیان گرت لە کارکردن.
ئەم مانگرتنە وابڕیارە سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزیش لە هەموو ئەو شارانە و چەند شاری دیکەی ئێران بەردەوامیی هەبێت.
مامۆستایان لە چەند مانگی ڕابردوودا بەردەوام ناڕەزاییان دەربڕیوە بەرامبەر پرۆژەیاسای پلەبەندیی مامۆستایان، یەکسانسازیی مووچەی خانەنشینان و پێشێێلکردنی مافی قوتابیان لە بواری پەروەردەدا.
مامۆستایانی ناڕازی پێشتر ڕۆژی ١١ی سەرماوەز و ٢٠ی خەزەڵوەریش لە بەر دەم ئیدارەی پەروەردەی شارەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدابوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە