جۆرشەلیم پۆست: ئیسرائیل بەرنامەی هێرش بۆسەر ئێرانی داوەتە ئامریکا
ڕۆژنامەی "جۆرشەلیم پۆست"ی ئیسرائیلی لەسەر زاری چەند دیپلۆماتێکی پلەبەرزی ئەو وڵاتەوە نووسیویەتی، وەزیری بەرگری بەرنامەی هێرش بۆسەر ئێرانی داوەتە بەرپرسانی ئەمریکا و ئەوانیش ناڕەزامەندییان دەرنەبڕیوە بەرامبەر بە بەرنامەکە.
بەپێی جۆرشەلیم پۆست، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ١٩ی سەرماوەز بەرپرسانی ئەمریکیی ئاگادارکردۆتەوە، کە ئۆلتیماتۆمێکی داوەتە ئەرتەشی وڵاتەکەی بۆ ئەوەی تا ئەوە کاتە خۆیان ئامادە بکەن بۆ هێرش بۆسەر ئێران.
جۆرشەلیم پۆست لەسەر زاری دیپلۆماتێکی ئسرائیلییەوە ڕایگەیاندووە، کە بەرپرسانی ئەمریکی پاش ئەوەی بەرنامەکەیان بینیوە هیچ ناڕەزامەندییەکیان دەرنەبڕیوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئیسرائیل بەتەمایە لەوەرزی هاوینی ٢٠٢٢دا نمایشێکی ئاسمانیی سەربازی بەڕێوەببات کە بەهێرش بۆسەر ئێران دەشوبهێندرێت.
هاوکات ڕۆژنامەی "نیۆیۆرک تایمز" ڕایگەیاندووە، کە ئیسرائیل پێش هەر دوو هێرشی پێشووی بۆ سەر ئێران ڕواێژی لەگەڵ ئەمریکا کردوەو.
لە بەرامبەردا، دیپلۆماتێکی ئێرانی سەبارەت بە هاوکاریی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ ئامادەکردنی ئەرتەشی ئیسرئیل بۆ هێرشی سەر ئێران هۆشداری داوە و وتوویەتی ئامانجی ئەو هێرشە دامەزراو و دەزگا ئەتۆمییەکانی کۆماری ئسلامی دەبیت.
"نوور نیوز"، ئاژانسی هەواڵی نزیک بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ناوی ئەو دیپلۆماتە ئێرانییەی ئاشکرانەکردووە، بەلام لەسەر زارییەوە نووسیویەتی: "تاقیکردنەوەی مووشەکەکانی ئێران باجی زۆر قورسی دەبێت بۆ دوژمن."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە