close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۷ بەفرانباری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

گاردی زیندانی ورمێ هێرشدەکاتە سەر بەندکراوە سیاسییەکان

لە ئەنجامی هێرشی هێزی ناسراو بە "گاردی تایبەبەت"ی زیندانی ورمێ بۆ سەر بەندی ١٠ی ئەو زیندانە چەند زیندانی سیاسی بەسەختی برینداربوون.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "ئێران‌وایەری کوردی" کەوتووە، کاتژمێری ٧ی بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٠، هێزەکانی گاردی تایبەتی زیندانی ورمێ هێرشیان کردۆتە سەر زیندانییە سیاسییەکان و پاش لێدان و ئەشکەنجەدانیان گواستوویاننەتەوە بۆ "بەندێکی ئەمنییەتی".

بەندکراوانی سیاسی زیندانی ورمێ لەم دواییانەدا وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە "پلان و نیازی بەرپرسانی زیندانەکە بۆ گواستنەوەیان بۆ بەندێکی ئەمنیەتی" مانیان گرتبوو لەخواردن.

سەرچاوەیەک لەو بارەیەدا بە ئێران‌وایەری کوردی دەڵێت: "مانگرتنەکە پاش بەڵێندانی بەرپرسانی زیندان کۆتایی هات، بەڵام بەیانیی ڕۆژی ڕابردوو (دووشەممە) پاسەوانەکان هەڵیانکوتایە سەر بەندکراوانی سیاسی و هەموویان گواستنەوە بۆ بەندێکی دیکە."

بەگوێرەی قسەکانی ئەم سەرچاوەیە، "کەیهان موکەرەم" یەکێک لەو زیندانییە سیاسیانەیە کە لە ئەنجامی هێرشی هێزی گاردی تایبەتدا زەربە بەر سەری کەوتووە و برینداربووە.

ئەو هێزانە هەروەها "حاتەم ئۆزدەمیر"، "حامد قەرەئوغڵانی"، "خالید فەرەیدوونی"، "فەرزاد سامانی" "ساکار عەینی"، "کەیوان ڕەشۆزادە"، "کامران قاسمی" و "نایب عەسکەری"یان جیاکردۆتەوە لە بەندکراوەکانی دیکە.

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، پێدەچێت ئەو بەندکراوانە بۆ "بەندی تاکەکەسی یان گرتووخانەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعات" گوازرابنەو.

بەپێی زانیارییەکان، بەندکراوەکانی دیکەی بەندی ١٠ی زیندانی ورمێ کە ژمارەیان زیاتر لە ٤٠ کەسە، گوازراونەوە بۆ بەندێکی تازەی زیندانی ورمێ، ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕێگەیان پێنەدراوە کەلوپەلە شەخسییەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۷ بەفرانباری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.