بەپێی هەواڵێکی "تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان"، سزای "بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاست"ـی بەندکراوێکی تۆمەتبار بە "دزی" لە زیندانی ئێڤینی تاران جێبەجێ کراوە.
ئەو ڕێکخراوە ناسنامەی سزادراوەکەی بە "بێهرووز مورادی" ڕاگەیەندووە و نووسیویەتی، سزای بێهرووز مورادی لە نەخۆشخانەی زیندانی ئێڤین جێبەجێ کراوە و پاشان گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "ئیمام سەجاد"ـی تاران.
وەک تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاشکرای کردووە، بێهرووز مورادی پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "دزی" دەستگیر کراوە.
لەو هەواڵەدا هاتووە، بێهرووز مورادی ماوەیەک پێش ئێستا بەمەبەستی جێبەجێ بوونی سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی لە زیندانی فەشافوویەی تارانەوە گوازرابووەوە بۆ زیندانی ئێڤین.
ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠١، ڕێکخراوی "لێبوردنی نێودەوڵەتی" بە بڵاوکردنەوەی ڕگەیەندراوێک جێبەجێ بوونی سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی دوو بەندکراوی دیکەی دیکەی ئاشکرا کردبوو لە زیندانی ئێڤین.
On 27 July, Iran's authorities used a guillotine machine to amputate the fingers of Pouya Torabi, who was convicted of theft. He was taken to hospital after his fingers were cut off in the presence of several officials & a doctor at Evin prison.https://t.co/rDru1odHDK
— Amnesty Iran (@AmnestyIran) July 29, 2022
ئەو ڕێکخراوە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ناسنامەی ئەو دوو زیندانییەی بە "بەرات حسێنی" و "پوویا تورابی" ڕاگەیاندبوو.
لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها سزای پەنجەبڕینەوەی بە "ستەمکارانە" زانیوە و داوای لە ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بکەونە هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی ئەو جۆرە سزایانە لە ئێران.
پێشتر لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا دوو ڕێکخراوی "عەبدوڕەحمان برومەند" و "تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان" هۆشدارییان دابوو لەسەر ئەگەری جێبەجێ بوونی سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی هەشیت تۆمەتبار لە زیندانی ئێڤین.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە