close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

زەمینەسازییەکان بۆ ڕێبەرایەتیی موجتەبا خامەنەیی بەردەوامی هەیە

۱۴ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زەمینەسازییەکان بۆ ڕێبەرایەتیی موجتەبا خامەنەیی بەردەوامی هەیە

"مهدی تاجزادە"، پێشنوێژی شاری بەهارستان لە پارێزگای ئیسفەهان ستایشی "موجتەبا خامەنەنی"ـی، کوڕی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەکات و بیرۆکەی جێنشینییەکەی بە ئەرێنی دەنرخێنێت.

تاجزادە لەو وتارەدا دەڵێت، ئەگەر ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران کوڕی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە ڕێبەری داهاتووی ئێران هەڵبژێرێت، ئەوە بەواتای "بەرەباب"بوونی حکومەت نییە.

ئەو مامۆستا ئاینییە جێنشینیی "ئیمام حەسەنی موجتەبا" لەپاش گیان لەدەست دانی "حەزرەتی عەلی"ی باوکی بە نموونە هێناوەتەوە و وتوویەتی، دوژمنان لەکۆنەوە لەدژی موجتەبا خامەنەیی پرۆپاگەندە دەکەن، چونکە لە کارزانی و گەورەیی ئەو مامۆستە گەورە ئاینییە دەترسن."

هەر لە پەیوەندی بەم زەمینە سازییانەدا، هەفتەی ڕابردوو، ئاژانسی هەواڵی "ڕەسا" بەرنامەی وانە و خشتەی ناوی مامۆستایانی خوێندگە ئاینییەکانی ساڵی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە و تیایدا موجتەبا خامەنەیی  بە "ئایەتوڵا" ناو بردبوو.

پێشنوێژی شاری بەهارستان هەروەها ئاماژەی بە نامەکەی ئەم دواییانەی "میرحسێن موسەوی" داوە و وتوویەتی، "ئاشکرایە هەبوونی بژاردەیەکی وەک موجتەبا خامەنەیی وەک دڕک وایە لە چاوی دوژمناندا."

مانگی ڕابردوو ماڵپەڕی "کەلیمە" یاداشتێکی میرحسێن موسەوی، ڕێبەری گۆشەگیرکراوی بزووتنەوەی سەوزی ئێرانی بڵاوکردەوە کە تیایدا لەسەر مەترسیی ڕێبەرایەتیی مۆجتەبا لەپاش مردنی عەلی خامەنەیی باوکی هۆشداریی دابوو.

میرحوسێن موسەوی، سەرۆک‌وەزیرانی پێشووی کۆماری ئیسلامی و یەکێکە لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی سەوزی ئێران کە ساڵی ١٣٨٨ وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە دەرەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری دەستی پێکرد و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک بەردەوامیی هەبوو. کۆماری ئیسلامی ماوەی ١٣ ساڵە کە بەبێ بڕیاری دادگا میرحوسێن موسەویی لە ماڵەکەی خۆیدا گۆشەگیر کردووە.

میرحوسێن موسەوی لەو یادداشتەدا کە وەک پێشەکییەک بۆ چاپی عەرەبیی کتێبی کۆمەڵە ڕاگەیەندراوەکانی سەردەمی بزوتنەوەی سەوز نووسیویەتی، جەختی لەوە کردبووەوە، کە لەپاش مردنی "عەلی خامەنەیی"، ڕێبەرایەتیی کۆماری ئیسلامی دەدرێتە موجتەبای کوڕی و هۆشداریی دابوو: "مەگەر زنجیرە پاشایتەتییەکانی سەردەمی کۆن گەڕاونەتەوە کە کوڕ لەپاش باوکی ببێت بە ڕێبەری ئێران."

ئاماژەی میرحسێن موسەوی بەو ڕاپۆرتە نافەرمییانە بوو کە لە چەندین ساڵی ڕابردوودا لەلایەن میدیا سێبەرەکانی کۆماری ئیسلامییەو بڵاو کراونەتەوە و موجتەبا خامەنەییان بە جێگرەوەی باوکی بۆ پۆستی ڕێبەرایەتیی کۆماری ئیسلامی ناوبردووە.

میرحوسێن موسەوی لە بەشێکی ئەو یاداشتەدا پرسیبووی، ئەگەر بەڕاستی بەنیاز نین موجتەبا بکەنە ڕێبەر بۆچی تاوەکو ئێستا ئەوەندەی یەک وشەش ڕەتتان نەکردۆتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

گردبوونەوەی مەلاکان لە قۆم بۆ چڕکردنەوەی پرۆژەیاسای بانکداری ئیسلامی

۱۴ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
گردبوونەوەی مەلاکان لە قۆم بۆ چڕکردنەوەی پرۆژەیاسای بانکداری ئیسلامی