لە گەرمەی ناڕەزایی و تووڕەیی هاوڵاتیانی کوردستان و ئێران بەرامبەر بە کوژرانی "ژینا ئەمینی"، حزبە سیاسییەکانی کوردستان و ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی بانگەوازییەکیان کرد بۆ مانگرتنی گشتی.
ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانان هەموو حزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراو و بانگەوازی داوایان لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کرد وەک ناڕەزایی بەرامبەر مەرگی ژینا ڕۆژی دووشەممە مان بگرن لە کار کردن.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هەروەها داوا لە کۆمەڵگای ئێرانیش کراوە لە مانگرتنەکەدا بەشداری بکەن.
دوابەدوای ئەو، ژمارەیەک لە چالاکانی ئێران لەوانە "مەسیح عەلینەژاد" بەرەوپیری ئەو بانگەووازییە چوون و داوایان لە هەموو خەڵکی ئێران کرد ڕۆژی دووشەممە لەو ناڕەزاییە سەرتاسەرییەدا بەشداری بکەن.
هاوکات دەیان هونەرمەند و وەرزشکاری بەناوباگی دیکە کوژرانی ژینایان شەرمەزار کردووە و بە دانانی توییت و ستۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناڕەزاییان دەربڕی.
"ئەسغەر فەرهادی"، فیلمساز، "گۆلشیفتە فەراهانی" و "نازەنین بونیادی"، ئەکتەر و چەند وەرزشکاری دیکە لەوانە "عەلی دایی"، "عەلی کەریمی" و "وریا غەفووری" چەند لەو کەسایەتییە بەناو بانگە ئێرانییانەن.
هەفتەنامەی "دەنگی کرماشان" وەک ناڕەزایی و پرسەیەک بۆ کوژرانی ژینا لاپەڕەی یەکەمی بە سپی بڵاو کردەوە و لەگەڵ چاپی وێنەیەکی لەسەری نووسی: "لاپەڕەی سفێد ئەڕا ژینا ئەمینی."
کاردانەوەکان لە سنوورەکانی ئێران و کوردستان دەرباز بووە، "ناتانیل بازولیک"، ئەکتەری کۆنەکار و بەناوبانگی هالیوود لە هەژماری ئینستاگرامەکەیدا ستۆرییەکی بە وێنەی ژینا ئەمینییەوە بڵاو کردۆتەوە و نووسیویەتی: "فێمینیستەکان لەکوێن؟ بۆچی جیهان بێدەنگە".
هەروەها "نورگول یشیلچای"، ئەکتەری تورک لە توییتێکدا نووسی: " ئاخ مەهسا! کچە بچکۆلانەکە، داخم بۆ هەموو ژنانی جیهان."
ژینا ئەمینی، چەند ڕۆژ بەر لەمە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بۆ سەفەر و دیدار لەگەڵ خزمەکانیان چووبوونە تاران کە لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادەوە دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی "وزەرا" گوزرابووەوە.
ڕۆژی چوارشەمە، ٢٣ی خەرمانان بە هۆی لێدان و کوتەکەوە لە لایەن "مەئموورەکانی هێزی ئینتزامی"یەوە چووە کۆماوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی پۆلیسی ئێران بانگەشەی ئەوەیان کردبوو ژینا ئەمینی لە گرتووخانەدا تووشی جەڵتەی دڵ بووە.
مەراسیمی بەخاک سپاردنی ژینا ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانان لە گۆڕستانی ئایچیی سەقز بەڕێوەچوو.
سەرەڕای کەشی ئەمنی و هەموو فشارەکانی ناوەندە ئەمنییەکان بۆ ڕێگری کردن لە بەشداریی خەڵک لەو مەراسیمەدا، هەزاران کەس تیایدا بەشدار بوون و بە وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت ناڕەزایی خۆیان دەربڕی.
لە پاش مەراسیمەکەش لە چەندین خاڵی شاری سەقز لەوانە بەر دەم تەلاری فەرمانداریی شارەکە گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوو.
شەپۆلی ناڕەزاییەکان ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو گەیشتە شەقامەکانی سنە و خەڵک بە وتنەوەی دروشمی "سەقز بەتەنیا نییە سنە پشتیوانییە" ڕژانە سەر شەقامەکان.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە