ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠١، ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی تاران وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە کوژرانی "ژینا ئەمینی" لە حەوشەی زانکۆکەدا گردبوونەوە و دروشمی "ژن، ژیان ئازادی"یان وتەوە.
🎥"ژن ژیان ئازادی" لە زانکۆ #تاران دەنگ دەداتەوە
— ئێران وایەر (@kurdishiranwire) September 18, 2022
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠١، ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی تاران وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە کوژرانی "#ژینا_ئەمینی" لە حەوشەی زانکۆکەدا گردبوونەوە و دروشمی "ژن، ژیان ئازادی"یان وتەوە.#ژنان #مەهسا_ئەمینی #کوردستان #مانگرتن pic.twitter.com/ScVKEPWv5O
خوێندکارانی ناڕازی لە گردبوونەوەکەیاندا لەگەڵ وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، سرودی "هەمرۆه شۆ عەزیز"(وەرە ڕیزمان)یان خوێدنەوە.
ئەو خوێندکارانە هەروەه پانکاردی "نامانەوێت بمرین"، و "خوێنت پێشێل ناکرێ"یان بە کوردی و فارسی بە دەستەوە گرت و بەرز کردەوە.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاو کراونەتەوە، ژئمارەیەک لە خوێندکارە بەسیجییەکان هێرش دەکەنە سەر گردبوونەوەی خوێندکاران، لە بەرامبەردا ناڕازییان بە وتنەوەی دروشمی "بێشەرەف بێشەرەف" ڕووبەڕوویان بوونەوە.
لەدرێژەی کاردانەوە و ناڕەزاییەکاندا بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی، ژنان لە کوردستان و ئێران هەڵمەتێکیان دەست پێکردووە بۆ ئاگردانی سەرپۆشەکانیان و ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەکەنەوە.
🎥#ژنان سەرپۆشەکانیان ئاگردەدەن
— ئێران وایەر (@kurdishiranwire) September 18, 2022
لەدرێژەی کاردانەوە و ناڕەزاییەکاندا بەرامبەر بە کوژرانی #ژینا_ئەمینی، ژنان لە #کوردستان و #ئێران هەڵمەتێکیان دەست پێکردووە بۆ ئاگردانی سەرپۆشەکانیان و ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەکەنەوە.#مەهسا_ئەمینی #مانگرتن #مهسا_امینی pic.twitter.com/QaFMbXBWAY
جانلوکا کۆنستانتینی، نیگارکێشی ئیتاڵی وێنەیەکی ژینا ئەمینی کێشاوەتەوە و بەنووسینی "دادپەروەری بۆ مەهسا ئەمینی" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیدا بڵاوی کردەوە.
🖌️دادپەروەری بۆ ژینا
— ئێران وایەر (@kurdishiranwire) September 18, 2022
جانلوکا کۆنستانتینی، نیگارکێشی ئیتاڵی وێنەیەکی #ژینا_ئەمینی کێشاوەتەوە و بەنووسینی "دادپەروەری بۆ #مەهسا_ئەمینی" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیدا بڵاوی کردەوە.
جانلوکا پێشتر وێنەی ئەو باوکە باکورییەی کێشابووەوە کە پاش حەوت ساڵ ڕووفاتی کوڕەکەیان دابووەوە دەستی. https://t.co/sxD5PvdC6J
جانلوکا پێشتر وێنەی ئەو باوکە باکورییەی کێشابووەوە کە حکومەتی تورکیا پاش حەوت ساڵ ڕووفاتی "هاکان ئەرسەلان"ـی کوڕیان دابووەوە دەستی.
ژینا ئەمینی، چەند ڕۆژ بەر لەمە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بۆ سەفەر و دیدار لەگەڵ خزمەکانیان چووبوونە تاران کە لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادەوە دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی "وزەرا" گوزرابووەوە.
ڕۆژی چوارشەمە، ٢٣ی خەرمانان بە هۆی لێدان و کوتەکەوە لە لایەن "مەئموورەکانی هێزی ئینتزامی"یەوە چووە کۆماوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی پۆلیسی ئێران بانگەشەی ئەوەیان کردبوو ژینا ئەمینی لە گرتووخانەدا تووشی جەڵتەی دڵ بووە.
مەراسیمی بەخاک سپاردنی ژینا ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانان لە گۆڕستانی ئایچیی سەقز بەڕێوەچوو.
سەرەڕای کەشی ئەمنی و هەموو فشارەکانی ناوەندە ئەمنییەکان بۆ ڕێگری کردن لە بەشداریی خەڵک لەو مەراسیمەدا، هەزاران کەس تیایدا بەشدار بوون و بە وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت ناڕەزایی خۆیان دەربڕی.
لە پاش مەراسیمەکەش لە چەندین خاڵی شاری سەقز لەوانە بەر دەم تەلاری فەرمانداریی شارەکە گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوو.
شەپۆلی ناڕەزاییەکان ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو گەیشتە شەقامەکانی سنە و خەڵک بە وتنەوەی دروشمی "سەقز بەتەنیا نییە سنە پشتیوانییە" ڕژانە سەر شەقامەکان.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" نووسیویەتی، لە میانەی ئەو ناڕەزاییانەدا لانیکەم ٣٣ هاوڵاتی بە گولـلەی ساچمەیی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانان هەموو حزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراو و بانگەوازی داوایان لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کرد وەک ناڕەزایی بەرامبەر مەرگی ژینا ڕۆژی دووشەممە مان بگرن لە کار کردن.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هەروەها داوا لە کۆمەڵگای ئێرانیش کراوە لە مانگرتنەکەدا بەشداری بکەن.
📸 مانگرتنی گشتی
— ئێران وایەر (@kurdishiranwire) September 18, 2022
هەموو حزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی #کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراو و بانگەوازی داوایان لە کۆمەڵانی خەڵک کرد وەک ناڕەزایی بەرامبەر مەرگی #ژینا_ئەمینی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ مان بگرن لەکارکردن.#ژنان #مەهسا_ئەمینی pic.twitter.com/pbPkUxjddE
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە