بەپێی زانیارییەکانی "ئێرانوایەر" سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١، ژمارەی کوژراوان لە جوانڕۆ سەری کێشا بۆ چوار کەس و دەیان بریندار بۆ نەخۆشخانەی ئەم شارە گواستراونەتەوە.
ناسنامەی ئەم هاوڵاتیانە بریتین لە "مەسعود تەیموری"، "ئیسماعیل گوڵعەنبەر"، "جەماڵ ئەعزەمی" و "جەوهەر فەتاحی" کە لە لایەن "ئێرانوایەر" پشتڕاست کراوەتەوە.
ئەم چوار گیانبەختکردووە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئەم شارە، بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژراون.
بەپێی هەواڵیک کە بە دەستی "ئێرانوایەر" گەیشتووە، جەوهەر فەتاحی بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەی لێکراوە و گیانی لە دەست دا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو بووەتەوە، شەوی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ بەردەوام بوونی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە جوانڕۆ، مامۆستایەک بە ناوی "عرفان کاکەیی" و منداڵێکی ١٦ ساڵان بە ناوی "بەهادین وەیسی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان گیانیان لە دەست داوە.
پیرانشار و جوانڕۆ لە بەیانی ئەمڕۆ لە دۆخێکی جەنگیدا بوون بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لەم شارانە بڵاو بووەتەوە دەنگی بەردەوامی تەقەی فیشەک لە شوێنە جیاوازەکان بیسترا بوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە