"ئەسکەندەر (سۆران) لوتفی"، وتەبێژی "شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئیران" و "مەسعود نیکخا"، ئەندامی شۆرای هەماهەنگی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی "ئەنجومەنی پیشەیی کوردستان-مەریوان و سەوڵاوا"، لە زیندان ئازاد کران.
بەپێی هەواڵێک کە بە دەستی "ئێرانوایەر" گەیشتووە، ئەسکەندەر (سۆران) لوتفی و مەسعود نیکخا شەوی دووشەمە، ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠١، هەریەک بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد و پێنسەد میلویۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی دادگایی کردن لە زیندانی گەورەی تاران (فەشافوویە) ئازاد کران.
بە وتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، ئەم دوو چالاکە پیشەییەی مامۆستایان پێشتر بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوون بەڵام سەرەڕای بارمتەی پێشوو بۆ جاڕێکی دیکە بە دانانی بارمتەی نوێ بە بڕی ٥٠٠ میلویون تمەن لە زیندان ئازاد کران.
ئەسکەندەر (سۆران) لوتفی و مەسعود نیکخا کە لە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١، بۆ دووهەمین جار لە ساڵی ١٤٠١دا و لە حاڵێکدا تازە بە دانانی بارمەتەی دوو میلیارد تمەتی ئازاد کرابوون، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەریوان دەستگیر کران و پاشان بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوازرابوونەوە، بەڵام لە ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەر، بە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە دەستگیر کراوانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئەم دواییانە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوازرابوونەوە ڕاگەیەندرا ئەو زیندانە چوونکە جێگەی بۆ زیندانی دیکە نییە، ئەم دوو چالاکە پیشەییە کوردە لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی گەورەی تاران گوازرابوونەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە