"سەمیرا ئەحمەدی"، چالاکڤانی مەدەنی شاری سەقز کە ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی ئەمساڵ و لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی قەتڵی حکومی "مەهسا ژینا ئەمینی"دا دەستبەسەر کرابوو، سزای زیندانی بۆ بڕایەوە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی "هەنگاو"، ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار لە ڕاپۆڕتێکدا نوسیویەتی کە سەمیرا ئەحمەدی، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز بە سرۆکایەتی دادوەر "جواد مستەفایی"، بە تۆمەتی "بەشداری لە کۆبوونەوەی و کردەوەی دژی تەناهی ناوخۆ"، بە ٣ ساڵ زیندانی سزاداوە.
هەروەها دەگوترێت کە دادگای شۆڕشی سەقز ئەو چالاکە مەدەنییەی بە دو ساڵ قەدەغەی "چوونەدەر لە وڵات" سزاداوە.
سەمیرا ئەحمەدی، ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی قەتڵی حکومی "مەهسا ژینا ئەمینی"دا، لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە لە شاری سەقز دەستبەسەرکرابوو.
ناوبراو دووای ٣٤ ڕۆژ دەستبەسەربوون، لە ڕۆژی ٢٥ی ڕەزبەر بە دانانی بارمەتەی ٩٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کاتی تەواوبوونی پڕۆسەی دادڕەسی، لە زیندانی ناوەندی سنە ئازادبوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە