close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دادگای ئینقلاب دوو چالاکی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بە سێدارە سزادەدات

۱۳ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دادگای ئینقلاب دوو چالاکی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بە سێدارە سزادەدات

بەپێی هەواڵێکی "هەنگاو"، دادگای ئینقلاب، "زەهرا سدیقی" و "ئێلهام چووبدار"، دوو چالاکی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە (ئێل‌جی‌بی‌تی‌کیو)ـی ئێرانی بە تۆمەتی "ئیفسادی فی‌لئەرز" بە سێدارە سزاداوە.

لەو هەواڵەدا هاتووە، کە ئەم سزایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ بەو دوو چالاکە ڕاگەیەندراوە.

وەک هەنگاو ئاشکرای کردووە، ئەو دۆسییەیە تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی "سۆهەیلا ئەشرەفی"شی هەیە کە هێشتا سزاکەی پێ ڕانەگەیەندراوە.

زەهرا سدیقی ناسراو بە "سارە" تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە، ئیلهام چووبدار تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ورمێ و سۆهەیلاس ئەشرەفی تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی ورمێن.

تۆمەتی ئەو چالاکانە لەلایەن دادگای ئینقلابەوە "ئیفسادی فی‌لئەرز" لەڕێگەی "بانگەشەکردن بۆ هاوڕەگەزخوازی، بانگەشەکردن بۆ ئاینی کریستیانی و پەیوەندی بە میدیاکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی" ڕاگەیەندراوە.

پێشتر لەکۆتایی مانگی پووشپەڕدا، ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوەی کردبوو، کە لەڕێگەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ زەهرا سدیقییەوە، "دوو سەرکردەی تۆڕێکی قاچاخی ژنان بۆ هەولێری دەستگیر کردووە."

زەهرا سدیقی ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ لە سنووری ورمێ دەستگیر کرابوو.

لێبوردنی نێودەوڵەتی بە نووسینی نامەیەک بۆ "غوڵامحسێن مۆحسنی ئێژەیی"، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران داوای ئازادیی هەرچی خێراتری سارەی کردبوو و هۆشداریی دابوو کە ئەم مەترسییە لە ئارادایە بە "ئیفسادی فی‌لئەرز" تۆمەتبار بکرێت کە سزاکەی "سێدارە"یە.

ڕێکخراوی "شەش ڕەنگ" بۆ داکۆکی‌کردن لە مافی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینەی ئێرانیش ڕایگەیاندبوو کە زەهرا سدیقی هەمەدانی تەنیا بەهۆی "ڕووتێکردنی ڕەگەزی"ـیەوە لە ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ـەوە دەستبەسەرە.

  

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ژنێک لە زەنجان مەلایەکی کوتا کە لەسەر حیجاب هۆشداریی دابوویە

۱۲ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ژنێک لە زەنجان مەلایەکی کوتا کە لەسەر حیجاب هۆشداریی دابوویە