close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۲۱ بەفرانباری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

هاوڵاتییەکی دیکە لە سەقز دەستبەسەرکرا؛ ژمارەی دەستبەسەرکراوان گەیشتە نزیکە بە ٧٠ کەس

 

ڕۆژی ڕابردوو شەممە ٤ی ڕێبەندان هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتییەک و دەستبەسەریان کرد. بەم شێوەیە ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا گەیشتە نزیک بە ٧٠ کەس.

هەنگاو ڕایگەیاندووە کە ئەو هاوڵاتییە ناوی "ئەفشین ئیلاهی" و تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە.

بەپێی ئەو هەواڵە ئەفشین ئیلاهی پاش دەستبەسەرکران گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٣٠ بەفرانباریش شەش هاوڵاتی لە شاری پیرانشار دەستبەسەرکرابوون.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ١٩ هاوڵاتی دیکەش لە شاری بۆکان دەستبەسەرکراون.

لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی ٧٠ هاوڵاتی و چالاکی کورد لە کوردستان، تاران و کەرەج دەستبەسەرکراون.

دەزگای دادی ئێران تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییانە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە.

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۲۱ بەفرانباری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.