close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٨٣٤ کەسی لە سێدارە داوە

۱۵ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٨٣٤ کەسی لە سێدارە داوە

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم سزای لەسێدارەدانی ٨٣٤ زیندانی جێبەجێ‌کردووە کە ئەو ڕێژەیە بەرزترین ڕێژەی تۆمار کراوە لە ساڵی ٢٠١٥وە.

بەپێی ئامارەکانی لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا کۆماری ئیسلامی، سزای لە سێدارەدانی ٥٨٢ی جێنەجێ کردووە. ئامارەکانی ئەمساڵ ٤٣ لەسەد بەرزبوونەوە نیشان دەدەن.

دوو ڕێکخراوی "مافەکانی مرۆڤی ئێران" و ڕێکخراوی فەرەنسی "بەیەکەوە لە دژی سزای لە سێدارەدان"ی لە ڕاپۆرتێکی هاوبەشدا باس لەوە دەکەن کە جێبەجێ‌کردنی سزای لەسێدارەدانی زیاتر لە ٨٠٠ کەس لە ئێران لە ماوەی یەک ساڵدا، بەرزترین ئامار لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا هەژمار دەکرێت. ئامارە تۆمار کراوەکان باس لەوە دەکەن کە لەو ساڵەدا لانیکەم ٩٧٢ کەس لە سێدارە دراون.

مەحمود ئەمیری‌موقەدەم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بە سەبارەت بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە دەڵێت کە "بە ڕوونی دیارە کە کۆماری ئیسلامی لە ئێعدام وەک ئامرازێکی سەرکوت کەڵک وەردەگرێت".

ناوبراو ژمارەی ئێعدامەکان لە ئێران بە "سەرسوڕهێنەر" ناوبرد و گووتیشی: «ئێمە لەگەڵ حکومەتێکی سەرکوتکەر، ناکارامە و گەندەڵ ڕوبەڕوین کە توانای چارەسەرکردنی کێشەی ڕۆژانەی خەڵکی نییە و تەنها هەوڵی درێژەدان بە مانەوەی سیاسی خۆی دەدات».

لە بەشێک لە ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە کە "هەرچەند لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ ڕوبەڕوی کاردانەوەی جیددی نێودەوڵەتی بوو، بەڵام لە نیوەی دووەمی ئەمساڵەدا ئاستی کاردانەوە و شەرمەزارکردنی جیهانی کەمی کرد".

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، پەیوەندی نێوان نەبوونی سرنجی نێودەوڵەتی و زیادبوونی ئێعدامەکان لە ئێران، بەتایبەتی دوای هێرشی حیماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ و دەستپێکردنی شەڕی غەزە، زیاتر بەرچاو دەکەوێت. نێونجی ئێعدامەکانی ڕۆژانە لە دوو ئێعدامەوە لە ڕۆژێکدا، پێش دەستپێکردنی شەڕ لە غەزە، دەستبەجێ بۆ نزیکەی سێ تا چووار ئێعدام لە ڕۆژانی دوای دەستپێکردنی شەڕ لە غەزە گەیشتووە.

هەروەها زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی ئێعدامەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان لە ساڵی ٢٠٢٣  گەیشتە ٤٧١ حاڵەت، کە هۆی نیگەرانی تایبەتە. ئەم ئامارە ١٨ هێندە زیاترە لە ژمارەی ئەو ئێعدامانەی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا تۆمارکراوە.

ئەوانەی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ئێعدام دەکرێن، زیاتر لە چینە لاوازەکانی کۆمەڵگا و کەمینە قەومییەکانن، بەتایبەت بەلووچەکان، بە بەراورد بە دانیشتوانی ئێران ڕێژەیەکی بەرزی ئەو کەسانەیان هەیە کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دەدرێن.

ڕافائیل شێنویل هازان، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی فەرەنسی "بەیەکەوە لە دژی سزای لەسێدارەدان" ، سەبارەت بە زیادبوونی بەرچاوی هەژماری ئێعدامەکانی پەیوەندیدار  لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند: «نەبوونی کاردانەوەی فەرمانگەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە زیادبوونی بەرچاوی ئێعدامەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و بێدەنگی ئەو وڵاتانەی یارمەتی دارایی، بە پڕۆژەکانی ئەم ڕێکخراوە لە ئێران دەکەن، پەیامێکی هەڵە بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران دەنێرێت».

ناوبراو زیادی کرد: «هەڵوەشاندنەوەی سزای مەرگ بۆ تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان دەبێ مەرجی پێشوەختە بۆ هەر هاوکارییەکی داهاتووی ئەم نووسینگەیەی سەر بە ڕێکخراوەی نەتەوەکان و دەسەڵاتدارانی ئێران بێت».

مەحمود ئەمیری‌موقەدەمیش دەڵێت: «زیادکردنی تێچووی سیاسی ئێعدامەکان بە بەرزکردنەوەی فشاری نێودەوڵەتی دەتوانێت لە خێرایی ئامێری کوشتاری حکومەت کەم بکاتەوە. نەبوونی کاردانەوەی شیاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە ئێعدامەکان پەیامێکی هەڵە بۆ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی دەنێرێت».

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەراوردکردنی ئێعدامەکانی سەردەمی سەرۆک کۆماری ئیبراهیم ڕەئیسی لەگەڵ دوو سەرۆک کۆماری پێشوو، مەحمود ئەحمەدی‌نژاد و حەسەن ڕۆحانی، دەریدەخات کە لە سەردەمی هەر سێ سەرۆک کۆماردا، ڕۆژانە زیاتر لە کەسێک لە سێدارە دراوە. بەڵام سەرەڕای ئەوەی ڕەئیسی بۆ ماوەیەکی کورتتر لە دوو کەسەکەی دیکە لە پۆستەکەیدایە، بە حاڵەتی نێونجی ٤٩ ئێعدام لە مانگدا، زیاترین نێونجی ئێعدامەکانی بۆخۆی مسۆگەر کردووە و دوای ئەوەش لەماوەی دوو خولی سەرۆک کۆماری حەسەن ڕۆحانی ئەم ژمارەیە ٤٤ حاڵەت و لە ماوەی دوو خولی سەرۆک کۆماری ئەحمەدی‌نژاد، ٣٥ حاڵەت بووە.

دوو ڕێکخراوی "مافەکانی مرۆڤی ئێران" و ڕێکخراوی فەرەنسی "بەیەکەوە لە دژی سزای لە سێدارەدان" لە ڕاپۆرتەکەدا دەشڵێن "زۆرێک لەو دادگاییکردنانەی کە دەبنە هۆی دەرکردنی سزای ئێعدام بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان نادادپەروەرانەن".

بەکارهێنانی ئەشکەنجە بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ لە ئێراندا بووە بە باو. بە هۆی نەبوونی ئاشکراوێژی لە سیستەمی قەزایی ئێران، زۆربەی ئەو تۆمەتانە لە لایەن سەرچاوە سەربەخۆکانەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکە کەسی بە مەبستی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان

۱۵ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکە کەسی بە مەبستی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان